عادل ئیمام
پێرست |
ژیان [دەستکاری]
یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌به به‌ناوبانگانه‌ی كه له بواری نواندن دا له میسر جێگه‌یه‌كی گه‌وره‌و له به‌ر چاوی هه‌یه له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا ، ئه‌م هه‌نه‌ر مه‌نده ئێسك سوكه‌و به توانایه له ١٧ ی نیسانی ساڵی ١٩٤٠ دا له دایكبووه‌و ده‌چوی كۆلێژی كشتوكاڵییه له قاهیرە ، ژیانی هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌سه‌ر شانۆی زانكۆوه ده‌ستی پێكرد ، له پاشدا به هۆی ده‌وریكی بچوكه‌وه كه هونه‌رمه‌ند فواد موهه‌ندیس پێی دا له شانۆگه‌ری (سكرتێری هونه‌ری)، له جیهانی راسته‌قینه‌ی هونه‌ردا بۆ یه‌كه‌م جار به‌شداریكرد ، له پاشدا له چه‌ند ده‌ورێكی بچوكدا كه به ره‌ش وسپی وێنه‌گیراون به شداریكرد له هه‌ردوو فیلمی (عفریت مرائی)و(لصوص لكن ڤرفا‌و)دا هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌وری پاڵه‌وانیتی له شانۆگه‌ری (قوتابخانه‌ی گێره‌شێوێنه‌كان) بینی و به هۆی ئه‌و نواندنه جوانه‌یه‌وه به ته‌واوه‌تی ناوبانگی په‌یداكردو له‌لای خه‌ڵكی ناسرا ، له ساڵه‌كانی حه‌فتادا وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی لێهاتو توانی خۆی بناسێنێت به هۆی ئه‌و ده‌وره جوانانه‌وه كه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند مه‌حمود ملێجی و صه‌فا ئه‌بو سعود و ناهید شه‌ریفدا پێشكه‌شی ده‌كردن له‌و كاته‌دا .
عادل ئیمام ـ له سالانی هه‌شتاكاندا گه‌لێك ده‌وری باشی بینی له فلیمه‌كانی ئه‌وكاته‌داو نواندنه‌كانی ئاستێكی جدی تریان به خۆوه بینی ، هه‌روه‌ها له ساله‌كانی 1990دا فیلمه‌كانی زیاتر قاڵبێكی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تیان به خۆوه بینی له رواڵه‌تێكی كۆمێدی_ ی‌دا كه زیاتر ژیانی پیاوێكی ساده‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كانی ده‌رده‌خست له كۆمه‌ڵگای میسریدا ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده توانی جێگه‌ی خۆی به ته‌واوه‌تی له فیلمه میسریه‌كاندا بكاته‌وه له‌رێگه‌ی ئه‌و ده‌ورانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌دوو هه‌نه‌رمه‌ند لوبلوبه‌و بوسی دا هه‌ی بوو له‌و سالانه‌دا . ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌م سالانه‌ی دواییدا هه‌ڵبژێردرا به نوێنه‌ری نیازپاكی كۆمسیۆنی بالاَی ئاواره‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هه‌ڵبژێردراو، له‌م رێگه‌یه‌وه له ئاستێكی جیهانیدا چوه ناو جیهانی سیاسه‌ته .
عادل ئیمام ـ توانیه‌كی بێوێنه‌ی هه‌یه له نواندا هه‌ندێك له‌و شانۆگه‌رییه به‌ناوبانگانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌مه‌وه سه‌ركه‌تنیان به ده‌ستهێناوه‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ نمایش كراون و بینه‌رێكی زۆریان هه‌بووه وه‌ك شانۆگه‌ری (مدرسه المشاغبین و شاهد ماشفش حاجه و الزعیم و بودی گاردن) ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ژیانی هونه‌ریی خۆیدا به‌شداری گه‌لێك به‌رهه‌می جوانی كردوه و زیاتر له(113) به‌رهه‌می سینه‌مایی و ته‌له‌فیزیۆنی و شانۆییدا به‌شداری هه‌یه . به‌گوێره‌ی سایتی (الاوائل). عادل ئیمام ئێستا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه به ته‌واوه‌ی واز له جیهانی هونه‌ر بهێنێت و روبكاته خواپه‌رستی به‌نیازیشه له زوربه‌ی شار‌و گونده‌كانی میسردا مزگه‌وت دروستبكات و هه‌موو شه‌ش مانگ جارێكیش سه‌ردانی ماڵی خوا بكات به نیازی ئه‌نجامدانی حه‌جی عه‌مره‌و ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تكردنی ولاَته‌كه‌یی و ئاینی پیرۆزی ئیسلام ته‌رخان بكات .
خێزان [دەستکاری]
عادل ئیمام لەگەڵ خاتوو هالە شەلقانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەن سێ مناڵە کە دوانیان کوڕن ئەوەی تریش کچە بەناوەکانی ڕامی و موحەمەد و سارە
باشترین بەرهەمەکانی [دەستکاری]
فیلمی سینەمایی [دەستکاری]
- باڵەخانەی یەعقوبەکان
- باڵیۆزخانە لە باڵەخانە ! (السفارة في العمارة)
- تیرۆریست (الإرهابي)
- زاوا لە شوێنێنی پارێزراو (عريس من جهة أمنية)
- مورجان ئەحمد مورجان (مرجان أحمد مرجان)
درامای تیڤی [دەستکاری]
- فرمێسک لە چاوی ژنێکی ڕووخسار پیس (دموع في عيون وقحة)
- خەونی کوڕێ بۆ فڕین (أحلام الفتى الطائر)
شانۆ [دەستکاری]
- فێرگەی ئاژاوەگێڕی (مدرسة المشاغبين)
- ڕابەر ، سەرۆک (الزعيم)
- بۆدی گارد ، پاسەوان (بودي جارد)
- گەواهی دەدات کەئە هیچ شتێک نیە (شاهد ما شافش حاجة)