شەیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Zhdan Dementiyev پێغەمبەر شەیس(1630)

بە پێی تەورات، شەیس سێیەم کووڕی ئادەم و حەوا دوای ھابیل و قابیل ە و تەنیا مناڵی تری ئادەم و حەوا کە ناوی لە کتێبی خوڵقانی تەورات ھاتوە. بە سەرنج دان لە تەورات شەیس دوای کووژرانی ھابیل بە دەستی قابیل، لە دایک بووە و دایکە حەوا ئەوی وەکوو جێگرێ بۆ ھابیل دەزانی. ناوی مناڵی شەیس لە تەورات، ئەنوش ە. لە تەورات تەمەنی شەیس ٩١٢ ساڵ نوسراوە. ئەو مناڵی زۆری پەیدا بوون.

ناوی شەیس لە قورئان نەھاتوە، بەڵام لە احادیث و روایات ی ئیسلامی، ناوی شەیس وەکوو یەکێ لە باشترین پێغەمبەران ھاتوە.

وشەی شەیس (شیث) سُریانی و بە مانای بەخشین یا ھەدیەیە؛ لەبەروەی خوا دوای کووژرانی ھابیل، شەیسی لە ١٣٠ ساڵەیی تەمەنیا پێ بەخشی، ھەندێ لە فەیلەسۆفەکان شەیس بە ھەمان آغاثاذیمونی یۆنانی دا دەنێن. دەڵێن شەیس یێکەم کەسە کە دوای باوکە ئادەم ھەستابێ بە فێرکاری و ئامۆژگاری حیکمەت و پێویستیەکانی ئایین، و پەنجا نووسراو یان بە گێڕانەوەیەکی تر بیست و نۆ بابەتی لەبارەی حیکمەتی خواوەندیەوە بەسەردا ھاتۆتە خوار. ئەڵێن گۆڕی ئەو لە شاری قەدری جان لە پارێزگای ئیسفەھانی وڵاتی ئێرانە. ھەڵبەت گۆڕێک ھەیە لە گوندی شەیس لە شاری بعلبەکی وڵاتی لوبنان وشوێنی زیارەتی شێعەکانە. ئەو گۆڕە زۆر درێژە. ھەندێ مێژوو ناس باڵای بەرزی و ھەندێکیش دیار نەبوونی شوێنی ناشتنی دەکەنە ھۆی دڕێژ بوونی گۆڕەکەی.[١]



سەرچاوە[دەستکاری]

  • قدس میرحەیدەری، جەعفەر (١٣٧٧)، کووڕت کراوەی ژیانی ئادەمی باوکی مرۆڤ و پێغەمبەرە ئەلولعەزمەکان، تاران: چاپەمەنی تاران.
  1. ^ ئەولیایی، سەید نەبی‌الدین (١٣٦٤)، میژووی انبیاء یان قصص القران، تاران: گەنجینە.