فارووق جەبار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شەھید فاروقەوە ڕەوانە کراوە)

فارووق جەبار (١٩٦٥ لە ھەولێر ٥ی ئەیلوولی ١٩٩٦ لە ھەولێر) پێشمەرگەیەکی کورد بوو. لە سەرەتای دەیەی ١٩٨٠ەوە پەیوەندی بە ڕێکخستنە نھێنیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە کرد.

ژیاننامە[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨٤دا چەکی ھەڵگرت و بۆ ڕووبەڕووبونەوەی دەستە و یەخە دەگوازێتەوە. ئەو یەکێک بووە لە پێشمەرگە چالاک و ئازاکانی تیپی ٩١ی سەفین و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەشداری دەیان شەڕ و پێکدادانی لە دژی ڕژێمی بەعس کردووە. فارووق جەبار ڕوڵێکی کاریگەری ھەبووە لە ڕاماڵینی مۆڵگە و دامودەزگاکانی بەعس لە کاتی ڕاپەڕیندا، ھەر لە سنووری ئێرانەوە ھەتا ڕزگارکردنی شاری ھەولێر و کەرکوک. ئەو ماوەیەکی زۆر ھاوڕی و لێپرسراوی دەستەی پارێزگاری کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی بووە و ماوەیەکیش سەرۆکی یانەی تۆپی پێی برایەتی لە شاری ھەولێر بووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]