شەپۆلی مایکرۆیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تاوەرێکی مایکرۆیی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لەسەر گردێک لە نیوزیلاند

شەپۆلی مایکرۆیی (بە ئینگلیزی: Microwave) درێژییان لە نێوان (٣٠سم) و (١مم) دایە ، ئەم شەپۆلانە بە بەشێک لە شەبەنگی شەپۆلەکانی ڕادیۆ دادەنرێن. شەپۆلی مایکرۆیی بەکاردەهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەستێرەکان و پەیوەندیکردن بە مانگە دەستکردەکانەوە کە لە خولگەکانی خۆیاندا دەسوڕێنەوە ، هەروەها بۆ گەرمکردنەوەی ژەمە خواردنەکان. فڕنە مایکرۆییەکان شەپۆلی مایکرۆیی درێژ بۆ برژاندنی گەنمەشامی بەکاردێنن. هەروەها شەپۆلی مایکرۆیی بۆ ناردنی زانیاری بەکاردێت چونکە دەتوانن بەناو هەور و دووکەڵ و تەمومژدا بڕۆن. تاوەرە مایکرۆییەکان کە لە هەموو شوێنەکانی جیهاندا بڵاوبوونەتەوە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکان دەگوێزنەوە. هەروەها داتاکانی کۆمپیوتەر لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر دەبەن. شەپۆلە مایکرۆییەکان کە درێژی شەپۆلەکانیان کورتە لە ڕاداردا بەکاردەهێنرێن. ڕادار لە ئیشکردندا پرتەی شەپۆلی مایکرۆیی دەنێرێت و بەهۆی دانەوەیان لە ڕووی تەنەکانەوە دەتوانێت ئەو تەنانە کەشف بکات کە بەریان کەوتوون.

سەرچاوە[دەستکاری]

  • کتێبی : زانست بۆ هەمووان ، فیزیا بۆ پۆلی ١٢هەمی زانستی.

پەراوێزەکان[دەستکاری]