شەوی قەدر
| شەوی قەدر | |
|---|---|
| am,d rm]v | |
| تایبەت بە | موسڵمانان |
| گرنگییەکەی | لەلای موسڵمانان چاکترە لە هەزار مانگ و شەوی هاتنە خوارەوەی قورئانە |
| دەست پێکردن | دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان |
| کۆتایی هاتن | کۆتایی مانگی ڕەمەزان |
| مێژووەکەی | ڕۆژژمێری کۆچیی |
شەوی قەدر، یەکێکە لە شەوەکانی مانگی ڕەمەزان و بەرزترینیانە، کە موسڵمانان لەو باوەڕەدان چاکترە لە ھەزار مانگ، و لەو شەوەدا قورئان دابەزیووە بۆ پێغەمبەر محەمەد (د.خ).
پێرست |
شەوی قەدر لە قورئان و فەرموودەدا [دەستکاری]
لەو ئایەتانەی قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەر محەمەد کە دەربارەی ئەم شەوە ھاتوون، ئەمانەی خوارەوەن؛
- لە قورئاندا و لە سورەتی قەدردا دەربارەی ئەم شەوە ھاتووە ((ئێمە بەڕاستی قورئانمان دابەزاندۆتە خوارەوە لە شەوێکی بەفەڕو ڕێزداردا، جا تۆ چووزانی شەوی بەفەڕ کامەیەو چ خێرو بەرەکەتێکە، شەوی قەدری بەڕێز لە ھەزار مانگ ڕێزدارو خێردارترھ)) [١]
- ھەر لە قورئاندا ھاتووە لە سورەتی دوخاندا؛ ((بەڕاستی ئێمە لە شەوێکی بە فەڕو پیرۆزدا (کە شەوی قەدرە) دامانبەزاندووەتە خوارەوە، بێگومان ئێمە ھەمیشە بێدارکەرەرەی بەندەکانمانین، لەو شەوەدا ھەموو کارو کردەوە و بەرنامەیەکی پڕ لە حیکمەت و دانایی لە یەک جیا دەکرێتەوە، ئەمەش فەرمان و بڕیارێکە لەلایەن ئێمەوە، بێگومان ئێمەیش پێغەمبەران دەنێرین، ڕەوانە کردنی ئەم قورئانە، ڕەحمەتی پەروەردگاری تۆیە بۆ ئادەمیزاد، تا لە سەرگەردانی ڕزگاری ببێت، بەڕاستی ھەر ئەویشە کە بیسەرو زانایە بە ھەموو شتێک)) [٢]
- پێغەمبەر (محەمەد) دەربارەی ئەم شەوە فەرموویەتی: " مَنْ قَامَ لَیْلَةَ القَدْڕ إیمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَھُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِھِ " [٣]
واتە: ھەر کەسێ شەوی قەدر زیندو بکاتەوە و باوەڕی پێی ھەبێ و چاوەڕێی پاداشتی خوا بێ، خوا لە تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێ.
- عائیشەی خێزانی پێغەمبەر گێڕاویەتییەوە: " ووتم: ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر زانیم چ شەوێک شەوی قەدرە، چی بڵێم لەو شەوەدا ؟ فەرمووی: بڵێ:اللھُمَّ إِنَّکَ عَفُوٌّ تُحِبُ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّی " [٤]. واتە: خوایە تۆ لێ بوردەیت و لیبوردنت خۆش ئەوێ، لێم ببورە.
- ھەروەھا لە (عائیشە) وە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: " کَانَ رَسُولُ اللھِ صلی اللە علیە وسلم یَجْتَھِدُ فی العَشْڕ الأَوَاخِڕ مَا لا یَجْتَھِدُ فی غَیْڕھَا " [٥].
واتە: پێغەمبەری خوا لە دە ڕۆژی کۆتایدا زیاتر ھەوڵی خواپەرستی دەدا بە شێوەیەک ئەو ھەوڵەی لە ڕۆژانی تردا نەدەدا.
کاتی شەوی قەدەر [دەستکاری]
ئامۆژگاری موسڵمانان کراوە بەوەی ئەم شەوە ڕابگرن بە یاد و پەرستنی خوا و نەخەون تا بەیانی لەبەر ئەو چاکە و گەورەیەی لەم شەوەدا ھەیە زیاترە لە ھەزار مانگ، بۆ زانینی ئەم شەوە لە فەرموودەی پێغەمبەر ئیسلامدا ھاتووە کەوا فەرموویەتی بۆ شەوی قەدر بگەڕێن لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا[٦]، ھەروەھا لە فەرموودەی تردا ھاتووە فەرموویەتی بە دوایدا بگەرین لە نۆیەم، و حەوتەم، و پێنجەم [٧]، بەم شێوەیە بە پێی ھەندێک لە فەرموودەکان لە دە شەوی کۆتایی دایە و بە پێی ھەندێکی تر لە شەوە تاکەکانی دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندایە.
نیشانەکانی ئەم شەوە [دەستکاری]
ئەم شەوە چەند نیشانەیەکی ھەیە کە پێغەمبەر [محەمەد] ئاماژەی پێداون، لەوانە بەرە بەیانی شەوی قەدر خۆر ھەڵدێت و تیشکی نیە، ھەروەکو تەشتێک تا ئەو کاتەی بەرز دەبێتەوە[٨]، ھەروەھا شەوی قەدر شەوێکی بێ دەنگ و ڕوونە، نە گەرمە و نەسارد، خۆری بەیانیەکەی لاواز و سور دەبێ [٩].
سەیری ئەم بابەتانەش بکە [دەستکاری]
سەرچاوەکان [دەستکاری]
- ↑ قورئانی پیرۆز، سورەتی قەدر، ئایەتی ١-٣ سایتی تەنزیل
- ↑ قورئانی پیرۆز، سورەتی دوخان، ئایەتی ٣-٦ سایتی تەنزیل
- ↑ بوخاری و موسلیم ڕیواتیان کردووە
- ↑ تورمزی ڕیوایەتی کردووە
- ↑ موسلیم ریوایەتی کردووە
- ↑ ئەم فەرموودەیە بوخاری ڕیوایەتی کردووە
- ↑ ئەم فەرموودەیە بوخاری ڕیوایەتی کردووە
- ↑ موسلیم ڕیوایەتی کردووە
- ↑ تیاڵسی ڕیوایەتی کردووە