شەنگال

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

مێژووی‌ شە‌نگال دورودرێژە‌‌و بۆ ھە‌زاران ساڵ دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌، شە‌نگال دە‌کە‌وێتە‌ ئە‌وپە‌ڕی‌ خۆرئاوای‌ کوردستانی‌ باشور، ١٢٠ کلم لە‌ شاری‌ موسڵە‌وە‌ دوورە‌‌و دە‌کە‌وێتە‌ خۆرئاوایە‌وە‌، بە‌گوێرە‌ی‌ سە‌رچاوە‌ مێژوویە‌کان لە‌ ساڵی‌ ١٠٧٥ زاینیدا ژمارە‌ی‌ دانیشتوانە‌کە‌ی‌ زیاتر لە‌ ٣٠ ھە‌زار کە‌س بوون ‌و ھە‌روە‌ھا لە‌ ساڵی‌ ١٣٩٤ زاینیدا ژمارە‌ی‌ خانوە‌کانی‌ زیاتر لە‌ ٣٥ ھە‌زار خانوو بووە‌‌و کاتێک تە‌یموری‌ لە‌نگ داگیری‌ کردوە‌ ھە‌ر ٣٥ ھە‌زار خانوە‌کە‌ی‌ روخاندوە‌. پاش ئە‌وە‌ی‌ لە‌ ساڵی‌ ١٥١٦ لە‌ لایە‌ن عوسمانیە‌کانە‌وە‌ داگیرکراوە‌و وە‌ک شاروشارۆچکە‌کانی‌ دیکە‌ی‌ کوردستان بۆتە‌ مە‌یدانی‌ ململانێی‌ نێوان عوسمانیە‌کان‌و سە‌فە‌وییە‌کان، بۆیە‌ لە‌ نیوە‌ی‌ یە‌کە‌می‌ سە‌دە‌ی‌ بیستدا بە‌تایبە‌ت لە‌ ساڵی‌ ١٩٤٧ دا ٦٠٠ ماڵ بووە‌ کە‌ بە‌سە‌ر ٦ گە‌ڕە‌کە‌ سە‌رە‌کییە‌کە‌یدا دابە‌شبوە‌ کە‌ بریتی بوون لە‌ سە‌را‌و بورج‌و کە‌لاھی‌‌و بە‌رسە‌ھی‌‌و بە‌ربە‌روش . لە‌وماوە‌یە‌دا بازاڕێکی‌ گشتی‌‌و دوو خان‌و مزگە‌وتێکی‌ گە‌ورە‌و دوو کە‌نیسە‌‌و فە‌رمانگە‌یە‌کی‌ حکومی‌‌و شارە‌وانیە‌کی‌ تێدا بووە‌‌و ژمارە‌ی‌ دانیشتوانە‌کە‌ی‌ ٢٥١٣ کە‌س بووە‌. لە‌ نێوان ساڵانی‌ ١٩٤٧ _ ١٩٨٠ چە‌ند گۆڕانێکی‌ بنە‌ڕە‌تی‌ لە‌ بونیادی‌ شاری‌ سنجاردا ھێنراوە‌تە‌ کایە‌وە‌‌و تە‌عریب کراوە‌، یە‌کە‌مین ھە‌نگاوێکیش لە‌و چوارچێوە‌یە‌دا نراوە‌ بریتیی‌ بووە‌ لە‌ تە‌ملیککردنی‌ ٢٣٣٥٥ دۆنم زە‌وی‌ خۆرھە‌ڵاتی‌ شە‌نگال بۆ ئە‌و ھۆزە‌ عە‌رە‌بانە‌ی‌ کە‌ لە‌ دە‌رە‌وە‌ی‌ قە‌زاکە‌و پارێزگای‌ نە‌ینە‌واوە‌ ھێنراون . ھە‌روە‌ھا لە‌ خۆرئاواشیە‌وە‌ دە‌سە‌ڵاتدارنی‌ سیاسی‌ دە‌ستیان گرتووە‌ بە‌سە‌ر زیاتر لە‌ ٦٠ ھە‌زار دۆنم زە‌وی‌ کوردە‌ ئیزدیە‌کانی‌ ھۆزە‌کانی‌ قە‌یران‌و فە‌قرادا. لە‌ باکوری‌ شارە‌کە‌شە‌وە‌ کە‌ ناحیە‌ی‌ (سنون)ی‌ لێیە‌ لە‌ لایە‌ن ھۆزە‌ عە‌رە‌بە‌کانە‌وە‌ دە‌ست گیراوە‌ بە‌سە‌ر دە‌یان ھە‌زار دۆنم زە‌ویدا ، بە‌گوێرە‌ی‌ ئاماری‌ ساڵی‌ ١٩٥٧ ژمارە‌ی‌ دانیشتوانی‌ شنگال بۆتە‌ ٣٢٠٤ کە‌س‌و ژمارە‌ی‌ خانوە‌کانیشی‌ ٧٦٥ خانو بووە‌. بە‌ڵام دوای‌ شۆِرشی‌ ١٩٥٨ ‌و ئە‌و گۆڕانانە‌ی‌ کە‌ بە‌سە‌ر سیستمی‌ سیاسی‌‌و کۆمە‌ڵایە‌تی‌‌و ئابوریدا ھات ‌و گوندییە‌کان رویان لە‌ شارە‌کان کرد‌و بە‌و پێیە‌ش بە‌گوێرە‌ی‌ ئاماری‌ ١٩٦٥ ژمارە‌ی‌ دانیشتوانە‌کی‌ بۆ ٤٤٠٢ کە‌س زیادیکردوە‌. لە‌ ساڵی‌ ١٩٧٠ پڕۆسە‌ی‌ تە‌عریب لە‌ ناوە‌ندی‌ شاری‌ شە‌نگاڵ دا بە‌نھێنی‌ دە‌ستی‌ پێکردوە‌ ‌و بە‌تایبە‌ت دوای‌ نسکۆی‌ ١٩٧٥ ئە‌و پڕۆسە‌یە‌ زە‌قتر ئە‌نجام دە‌درا‌و زۆربە‌ی‌ زۆری‌ گە‌ڕە‌کە‌کانی‌ کاولکرد‌و خە‌ڵکە‌کە‌ی‌ ناچارکران لە‌ ئۆردوگای‌ زۆرە‌ملێدا نیشتە‌جێ ببن. لە‌ ساڵی‌ ١٩٧٧ دا زیاتر لە‌ نیوە‌ی‌ دانیشتوانە‌کی‌ رویان کردە‌ ناوچە‌کانی‌ دیکە‌ی‌ ھە‌رێمی‌ کوردستان‌و ئە‌وە‌شی‌ مایە‌وە‌ ناچار کران نە‌تە‌وە‌یی‌ خۆی‌ بگۆڕێت . ئە‌مە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی‌ زیاتر لە‌ ١٥٠ گوندی‌ دە‌وروبە‌ری‌ لە‌ لایە‌ن دە‌سە‌ڵاتدارانی‌ بە‌عسە‌وە‌ سوتێنرا. لە‌نێوان ساڵانی‌ ١٩٨٠ بۆ ٢٠٠٢ گە‌ڕە‌کە‌ کۆنە‌کانیان سوتاند‌و چە‌ند ناوچە‌‌و گە‌ڕکێکی‌ نوێیان دروستکرد بۆ عە‌رە‌بە‌کان‌و ناسنامە‌ی‌ شارە‌کە‌یان گۆڕی‌‌و ئە‌مە‌ش وایکرد ژمارە‌ی‌ دانیشتوانە‌کە‌ی‌ روو لە‌ زیادی‌ بکات‌و بە‌گوێرە‌ی‌ ئاماری‌ ساڵی‌ ١٩٥٧ ژمارە‌ی‌ دانیشتوانی‌ ئە‌و قە‌زایە‌ گە‌یشتە‌ ٨٢٦٠ کە‌س‌و لە‌ ساڵی‌ ١٩٩٧ گە‌یشتوە‌تە‌ ١٤٦٠٨ کە‌س ‌و ئە‌و ژمارە‌یە‌ لە‌ ساڵی‌ ٢٠٠٢ یشدا گە‌یشتوە‌تە‌ ١١٣١٥٩ کە‌س. ساڵ بە‌ساڵ زیادبوونی‌ ژمارە‌ی‌ دانیشتوانی‌ شە‌نگاڵ ئە‌وە‌ دە‌ردە‌خات کە‌ حکومە‌تە‌ رە‌گە‌ز پە‌رستە‌کانی‌ عێراق بە‌ئارە‌زوی‌ خۆیان دە‌ستکاری‌ دیمۆگرافیای‌ ئە‌و شارە‌یان کردووە‌و ‌و چۆنیان ویستوە‌ گۆڕانکاریان تێدا کردوە‌.