ڕێگای شیری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شەقامی شیریەوە ڕەوانە کراوە)
ڕێگای شیری بە وێنەی تیشکی ژێر سوور گیراوە

ڕێگای شیری یان کادز یان ڕێی کاکێشان (بە ئینگلیزی: Milky way) ئەو گەلەستێرەیە کە (کۆمەڵەی خۆر) ی تێدایە وە ئێمەی تێدا دەژین. ناوی شیری ئاماژە بە شێوازی بینرانی ئەم گەلەستێرە لە زەویەوە دەکات کە بە ھۆی ھەبوونی ژمارەیەکی فراوان لە ئەستێرەکان تێیدا (کە بە ھێزی بینینی ئاسایی چاو نابینرێن و لێک جیا ناکرێنەوە) لە ئاسمانی تاریک و دوور لە پیسبوونە تیشکیەکانەوە وەک ھێڵێکی ڕووناک دێتە پێش چاو. ڕێگای شیری بە شێوازی مارپێچێکی پەلکەپەلکە و لەسەر شێوەی بازنە بڵاو بوەتەوە کە تیرەکەی لە نێوان ١٠٠,٠٠٠ بۆ ١٨٠,٠٠٠ ساڵی تیشکی دەبێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]