شەترەنج
یاری شەترەنج لەو یارییانەیە کەلەسەر تەختێکی ئەنجام دەدرێت لەنێوان دوو کەسدا. ھەر لایەنە و پاشایەکی ھەیە، کە بەرامبەرەکەی ھەوڵی لەناوبردنی ئەدات، بەکەوتنی پاشای لایەک یارییەکە کۆتایی پێدێت و بەرامبەرەکەی بەبراوە دەژمێردرێت. لەم یارییەدا چەندین نەخشە، فێڵ و تەڵە بەکاردەبرێت لەپێناو گەیشتن بەو ئامانجەدا. شەترەنج لە سەدەی پانزەدا بەئەوروپاییەکان گەیشت، لەسەدەی شانزەدا بوو بەیارییەکی ناسراو و چووە نێو پاڵەوانێتییەکانەوە.
یەکەم پاڵەوانی جیھانی لە شەترەنجدا لەساڵی ١٨٨٦ ولھێلم شتاینیز Wilhelm Steinitz بەدەستی ھێنا، ئێستا ڤیسوانتان ئەناند Viswanathan Anand یەکەمی جیھانە و نازناوی پاڵەوانترین کەسی ھەیە لەشەترەنجدا.
پێرست |
[دەستکاری] مێژووی شەترەنج
بەگشتی باوەڕوایە کە یاری شەترەنج لە باکووری ڕؤژئاوای ھیند سەری ھەڵداوە[١].
[دەستکاری] تەختی شەترەنج
تەختی شەترەنج دابەشکراوە بەسەر ٦٤ خانەی چوارگۆشەی ھاوشێوە و قەبارە، کە بە دوو ڕەنگی جیا ڕەنگکراوە (ڕەش و سپی، یان ڕەنگێکی کاڵ و ڕەنگێکی تۆخ).
[دەستکاری] ئەندامەکانی یاری شەترەنج
سەرجەم ئەندامەکانی ئەم یارییە لە ٣٢ دانە پێکدێن، ھەر یاریزانێک ١٦ دانە. کە ئەمانەیش برێتین لە یەک پاشا، یەک وەزیر، دوو قەڵا، دوو ئەسپ، دوو فیل و ھەشت سەرباز.
[دەستکاری] جووڵانی ئەندامەکان
١- سەرباز (جندی): ئەم ئامیرەی شەترنج تەنھا بو بیشەوە دەروات یەک خانە بەلام لەسەرەتای جولاندن دەتوانیت دوو خانە بروات ٢-ئەسب: ئەمەش بەشیوەی بیتی ئینکلیزی L دەروات دەشتوانیت باز بدات بەسەر ئامیرەکانی تر ٣- فیل : تەنھا سوجاو سوج دەروات ئەکەر شتیک بیتە بیشە ئەوە دەیخوات ئەکەر لە رەنکی خوی نەبیت فیلش دوو جوری ھەیە ،یەکەمیان بەسەر لەسەر خانە سبیەکان دەروات دووەمیان بەسەر خانە رەشەکان واتە فیلی سەر خانەی سبی ناجیتە سەر خانەی رەش ٤- قەڵا : ئەمیش تەنھا راست و راست دەروات تا بیشی جول بیت دەتوانیت بروات ٥- وەزیر: وەکو فیل و قەڵا دەروات واتا ھەم سوجا و سوج ھەم راستە و راست دەشتوانیت بە یەک جولا ٨ خانە ببریت ھەرجی بیتە بیشەوە دەیخوات ئەکەر لە رەنکی خوی نەبیت .وەزیر کرنکترین ئامیری سەر کورەثانی شەترنجە ٦-شاە : شاە تەنھا یەک خانە دەروات بە جوار دەوری خوی ==
[دەستکاری] چۆنێتی یاریکردن
سەرەتا ڕەنگی سپی (یان ڕەنگی کاڵ) دەست دەکات بەجووڵە. لەبەرئەوەی دانانی ئەندامەکان بەشێوەیەکە کە تەنھا سەرباز یاخود ئەسپ دەتوانن یەکەم جووڵە دەستپێبکەن.
[دەستکاری] پەراوێزەکان
- ↑ A History of Chess. Benjamin Press (originally published by Oxford University Press).