شۆڕشی ٢٣ی تەممووز (میسر)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شۆڕشی ٢٣ی تەمموز (میسر)ەوە ڕەوانە کراوە)

شۆڕشی تەممووز، کودەتایەکی سەربازی بوو، ئەفسەرەکانی سوپای میسری پێی ھەستان لە دژی حوکمی شانشینی لە ٢٣ی تەممووزی ١٩٥٢ و سەرەتا بە بزوتنەوەی پیرۆ ناودەبرا و دواتر ھەندێک ناویان نا شۆڕشی ٢٣ی تەممووز. دوای شەڕی ١٩٤٨ و لە دەستچوونی فەلەستین ڕێکخستنی ئەفسەرە ئازادەکان دەرکەوت لە سوپای میسرییدا بە سەرکردایەتی لیوا محەممەد نەجیب و لە ٢٣ی تەممووزی ١٩٥٢دا ڕێکخستنەکە ھەستا بە کودەتایەکی چەکداری کە سەرکەوت لە دەستگرتن بەسەر کارووبارەکاندا و بەیاننامەی یەکەمی شۆڕش خوێنرایەوە بە دەنگی ئەنوەر سادات، و بزوتنەوەکە پاشای ناچارکرد واز لە دەسەڵات بھێنێت و وڵات بە جێ بھێڵێت لە ٢٦ی تەممووزی ١٩٥٢دا.

پاشان مەجلیسی ڕاسپردنی تەختی دەسەڵات پێک ھێنرا بەڵام کارووبارەکان لە دەستی مەجلیسی سەرکردایەتی شۆڕشدا بوو کە پێک ھاتبوون لە ١٣ ئەفسەر بە سەرکردایەتی لیوا محەممەد نەجیب، دواتر ڕژێمی پاشایەتی ھەڵوەشێنرایەوە و ڕژێمی کۆماری ڕاگەیەنرا لە ١٨ی تەممووزی ١٩٥٢دا.

گەورە بەشداربوانی شۆڕش[دەستکاری]

  • جەمال عەبدولناسڕ
  • عەبدولحەکیم عامر
  • یوسف سەدیق
  • حوسێن شافعی
  • سەڵاح سالم
  • جەمال سالم
  • خالید محێدین
  • زەکەریا محێدین
  • کەمالەدین حوسێن
  • عەبدولەتیف بەغدادی
  • محەممەد ئەنوەر سادات
  • جەمال حەماد

سەرچاوەکان[دەستکاری]