ئەشکەوتی شانەدەر
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە شانهدهر ەوە)
ئەشکەوتى شانەدەر (Şaneder) دەکەوێتە قەزای مێرگەسۆر و سەر بە پارێزگای ھەولێرە. ٢٢٠٠ پێ بەرزە لە ئاستی ڕووی زەریاوە، دەکەوێتە سەر بەرزایی لوتکەی چیای برادۆست و مێژووی ئەم ئەشکەوتە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی بەردینی کۆن بۆ ٨٠٠٠٠ ساڵ بەر لە زایین و بە کۆنترین و گەورەترین ئەشکەوت دادەنرێت لە عێراقدا. لە بەرزایی (١٨ م) و درێژایی (٤٠ م) و پانایی (٢٧ م) کە فراوان دەبێت بۆ ناوەوە تا دەگاتە نزیکایی (٦٠ م). لەساڵی ١٩٥١ تا ١٩٦١ ھەڵکۆڵینی سەرەتایی تێدا کراوە لە لایەن زانا (ڕالف سولیکی) بە پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار لەو کاتەدا، ئەم ھەڵکۆڵینەش تەواو نەکراوە و لە ئەنجامی ئەم ھەڵکۆلینەش چوار چین دۆزراوەتەوە.