شازادە چکۆلە
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
شازادە چکۆلە (بە فەڕانسەیی: Le Petit Prince) بڵاوکراوەی ١٩٤٣، بەناوبانگترین چیرۆکی فڕۆکەوانی فەڕانسەیی ئانتوان دۆ سانت ئێگزۆپێرییە. سانت ئێگزۆپێری ئەو چیرۆکەی کاتێک نووسی کە وڵاتە یەکگرتووەکاندا دەژیا. شازادە بچکۆلە وەرگێـڕدراوەتە سەر زیاتر لە ١٨٠ زمان و ھەروەھا زیاتر لە ٨٠ میلیۆن ڕوونڤیسی لێ فرۆشراوە کە ئەمە وای کردووە وەکوو یەکێک لە پـڕفرۆشترین پەرتووکەکان بێتە ئەژمار[١].
یەکەمین وەرگێـڕانی ئەم چیرۆکە بۆ فارسی، ساڵی ١٣٣٣ی کۆچیی ھەتاوی، لەلایەن وەرگێڕی کورد موحەمەد قازییەوە ئەنجامدراوە کە زۆرجاری کەش لە چاپ دراوەتەوە.
[دەستکاری] وەرگێڕانە کوردییەکان
- بەھاری ساڵی ١٣٨٨ی کۆچیی ھەتاوی، ٢٠٠٩ی زایینی، زانکۆی کوردستان لە سنە وەشانێکی نوێی لە شازادە بچکۆلە بە شێوەزاری کوردیی خواروو، کەڵھوڕی، نووسینی موحسین ئەمینی بڵاوکردەوە. ناوی پەرتووکەکە بە کەڵھوڕی شازایە بوچگڵەیە[٢].
[دەستکاری] گرێدانی دەرەکی
[دەستکاری] سەرچاوەکان
- ↑ وەشانی فارسیی شازدە چکۆلە، وەرگێـڕانی ئەحمەد شاملوو.
- ↑ پەرتووکی شازایە بوچگڵە، موحسین ئەمینی، زانکۆی کوردستان لە سنە، ٢٠٠٩.