سەلمان خان (مامۆستا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەلمان خان

لەدایکبوون١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٦
نەتەوەبەنگلادیشی - ئەمریکی
ڕێکخراوئەکادیمیای خان
ئایینئیسلام
ھاوسەرئومەیمە ماڤی

سەلمان خان (لەدایکبووی ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٦ لە ئەمریکا) ڕاھێنەری پەروەردەیی بەنگلادیشی-ئەمریکییە، دامەزرێنەری ئەکادیمیای خانە، خان کەسێکی موسڵمانە و لەگەڵ ڤیزیکێک (ئومەیمە ماڤی) ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە و لە سانفرانسیسکۆ دەژی لەگەڵ منداڵەکانی.

ئەکادیمیای خان[دەستکاری]

سەلمان خان دامەزرێنەری ئەکادیمیای خانە کە تایبەت بە فێرکردن و پەروەردە. خان، بیرۆکەی خان ئەکادیمی بەھۆی ئەو فێرکارییانەی سەلمان بوو بۆ ئامۆزاکەی کە لەسەرەتادا لە یاھوو و دواتر لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ەوە لە یوتیوب بڵاوکرانەتەوە ئینجا بوو بە ئەکادیمی و ماڵپەڕی تایبەت.

لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٤ کەناڵی خان ئەکادیمی گەیشتە ٢٬٢٠١٬١٦٢ سەبسکرایب لە یوتیوب لەگەڵ بینینی ڤیدیۆکان بۆ ٤٩٢ میلیۆن جار.[١]

لە ساڵی ٢٠١٢ سەلمان خان لەلایەن تایم (گۆڤار)ەوە وەک ١٠٠ کەسایەتی کاریگەری جیھان دەستنیشانکرا.[٢]

پلەی زانستی[دەستکاری]

سەلمان خان خاوەنی چەندین بڕواننامەی زانستییە لەوانە،

  • بەکالۆریۆس لە زانستی ماتماتیک.
  • بەکالۆریۆس لە زانستی ئەندازەی کارەبا.
  • ماستەر لە زانستی ئەندازەی کارەبا و زانستی کۆمپیوتەر.
  • بڕواننامەی ماستەری لە بەڕێوەبردن لە زانکۆی ھاڤارد بەدەست ھێناوە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://www.youtube.com/user/khanacademy/about
  2. ^ "گۆڤاری تایم - ناوی خانی لە ١٠٠ کەسایەتی کاریگەری جیھان دانا".
  3. ^ "پلە زانستییەکانی خان".

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]