سیمۆن بوولیڤار
| سیمۆن بوولیڤار | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٤ ژوولای ١٧٨٣ کاراکاس، وێنۆزۆئێلا |
| مەرگ | ١٧ دیسامبر ١٨٣٠ سانتا ماریا، کۆلۆمبیا |
| بیروڕای ئایینی | کاتۆلیک |
سیمۆن خوریە ئەنتۆنیۆ دی لا سانتیسیما ترینیداد بۆلیفار، لە ٢٤ی تەمموزی ١٧٨٣ لەدایکبووە و تا ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٨٣٠ ژیاوە، نەتەوەییەکی ئەمریکای باشوور و دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆڵۆمبیای گەورە، ناونرا بە (جۆرج واسنگتنی ئەمریکای لاتینییە) ئەمەش لەبەر ئەو ڕۆڵەی هەیبوو لە ئازادکردنی زۆر لە دەوڵەتەکانی ئەمریکای لاتینی؛ کۆڵۆمبیا و فەنزەویلا و ئیکوادۆر و بۆلیڤیا و پیروو، کە لە ژێر دەسەڵاتی ئیسپانیدا بوون لە سەدەی شانزەوە.
بۆلیڤار لە گەنجیدا سەردانی ئەورووپای کردبوو و کاریگەر بوو بە ڕۆشنبیری ئەوروپا و بە شەڕەکانی ناپلیۆن لە ئیسپانیا و کاتێک ناپلیۆن حکومەتی ئیسپانیای ڕووخاند، هاندەرێک بوو بۆ بۆلیڤار کە هەمان شت بکات بەرامبەر ئیسپان لە ئەمریکای باشوور و سوێندی خوارد کە وڵاتەکەی ڕزگار بکات لە ئیستیعمار، و بۆلیڤار بوو بە ئەفسەرێک لە سوپای شۆڕشدا، و دوای زنجیرەیەک شەڕی دوور ودرێژ بۆلیڤار سەرکەوت بەسەر ئیسپاندا و ئەو دەوڵەتانە سەربەخۆییان بە دەست هێنا، و بۆلیڤار وەک ئازدکەرێک ڕێزی خەڵکی بەدەستهێنا، بەڵام لە ڕۆژانی کۆتاییدا ڕووبەڕووی ناڕەزاییەکی توند بۆیەوە کاتێک هەوڵیدا ئەمریکای باشوور لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا یەک بخات و ناوی بۆلیڤیا بە ناویەوە ناونراوە.