سیستەمی بەکارخەری

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە سیستەمی کار ەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

سیستەمی بەکارخەری (بە ئینگلیزی: Operating System) کۆمەڵێک بەرنامەی بنەڕەتییە کە کۆمپیوتەر ئەخاتە گەڕ. واتە زاڵ ئەبێ بەسەر ڕەقەواڵەکانی کۆمپیوتەرەکە و ڕاژەگەلێکی ھاوبەش دابین ئەکا بۆ ئەپلیکەیشەنەکان. سیستەمی بەکارخەری گرنگترین جۆری نەرمەواڵەی سیستەمە لە کۆمپیوتەردا. بەکارھێنەر ناتوانێ بەبێ سیستەمێکی بەکارخەری ھیچ ئەپلیکەیشەنێک لەسەر کۆمپیوتەرەکەی بگەڕێنێ، مەگەر ئەوەی کە ئەپلیکەیشەنەکە خۆبووت[١] بێ.

نموونەکانی سیستەمگەلی بەکارخەریی مۆدێڕن بریتین لە ئاندرۆید، iOS، Mac OS X، BSD کە ھەموویان ڕیشەیان لە یونیکسدا داکوتراوە و، ویندۆزەکانی مایکرۆسۆفت.

[دەستکاری] پەراوێزەکان و سەرچاوەکان

  1. self booting
  1. مێژووی سیستەمە بەکارخەرییەکانی کۆمپیوتەر، http://www.operating-system.org
  2. سیستمی بەکارخەریی کۆمپیوتەر چییە؟، webopedia.com


ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر