سیستەمی زاوزێی پیاوانە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
سیستەمی زاوزێی پیاوانە- شرۆڤە بە کوردی

سیستەمی زاوزێی پیاوانە (بە زمانی ئینگلیسی: Male reproductive system ) سیستەمێکە لە ناو جەستەی مرۆڤدا کە ئەرکی سەرەکی زاوزێی وەئەستۆیە .


ئەرکەکانی سیستەمی زاوزێی پیاوانە[دەستکاری]

بەشەکانی سیستەمی زاوزێی پیاوانە[دەستکاری]

بەشەکانی سیستەمی زاوزێی پیاوانە(بە کوردی)

ئەم سیستەمە لە کێر، گون، کیسەی گون پێکهاتووە. هەر گونێک لەخۆگری ئەندازەیەکی زۆر بۆرین(لوولە) کە ئەرکیان درووستکردنی تۆوە . سپێڕمەکان لە ناو تۆوەڕۆ[١] یان تۆوبەر (بە زمانی ئینگلیسی:Epididymi) کامڵ ئەبن و رائەگیرێن. بۆریەکی تر تۆوەڕۆکان بە بۆری ئاوهاتنەوە ئەنوسێنێ کە ئەم بۆریە خۆی ئەنووسێ بەمیزەڕۆوە (بە زمانی ئینگلیسی:Urethra). سێ دانە لوو (دەڵێنەر، Gland) کە دوانیان تۆو درووست ئەکەن و یەکیشیان لووی پڕۆستاتە، شلاوێک دەرئەدەن کە ئەرکی خۆراکدان (بژیوکردنی) و راگواستنی سپێرمەکانی وەئستۆیە. ئەم دەردراوانە لەگەڵ تۆوەکاندا شلاوێک درووست ئەکەن بە ناوی ئاو . لە درێژایی جووتبووندا (سێکس کردن)، شانەی[٢] رەپکردنی کێر پڕ ئەبێ لە خوێن و ئەبێتە هۆی رەق و قوت و رەپ بوونی کێر تاکوو بتوانێ بچێتە ناو ئەندامی زاوزێی ژنانەدا (قوز). لە کاتی راحەتبوون، گرژ بوونەوەی ماسولکەکانی کێر وا ئەکات تاکوو ئاوی پیاو لە رێگەی بۆریەکەوە بەرەوە میزەڕۆ و لەوێشەوە بەرەوە دەری کێر بێتە دەر.[٣]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. (فەرهەنگی پزیشکی دەوەن، د.جەمال،رەشید فەرج، بەرگی یەکەم، لاپەڕەی ٥١٩)
  2. (شانە، تەنراو،: کۆمەڵەخانەیەک کە لەیەکتری ئەچن و بەیەکەوە فەرمانێک جێبەجێ ئەکەن- فەرهەنگی فارسی-کوردی ،مەردۆخ-لاپەڕەی ١٦٢)
  3. (http://www.pezeshkan.org/?p=23337)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • [ویکیپیدیای فارسی(دستگاه تولید مثل در مردان) و ئینگلیسی (Male reproductive system)