سیستەمی بەزەویکردن
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێن‌کردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت. |
سیسته‌می به زه‌ویکردن بریتیه له گه‌یاندنی ته‌نه‌کانی گریمانی ئه‌وه‌یان هه‌یه بارگاوی ئه‌لکتریکی ببن ، به زه‌وی به‌هۆی کێبڵی گهیهنهریکی به‌هیز بێت وه‌ک مس یا ئه‌له‌منیۆم . ته‌نه‌که له‌وانه‌یه به‌شێک بێت له یه‌که‌یه‌کی ئه‌لکتریکی وه‌ک مبهڕیدهی هه‌وا، یه‌خچاڵ، ترانسفۆرمه‌ر... وه یان به‌شێکی نا ئه‌لکتریکی بێت وه‌ک سینکی قاپ شتن، تانکی ئاو، که‌تیبه‌ی ئاسنی پێپلیکهکان....
بارگاوی بوون له‌وانیه به‌هۆی ئه‌لکتریکی که ڕۆژانه به‌کاری ده‌هێنین ، یان به هۆی ههورهتریشکهوه بێت وه یاخود به‌هۆی لێکخشاندنی به‌رده‌وامی دوو ماتریاڵی جیاواز ( ئه‌لکتریکی ستاتیک) .
سوده‌کانی پاراستنی ژیانی مرۆڤ له شۆکی ئه‌لکتریکی و مردن ، که‌مکردنه‌وه‌ی زیانی مادی که زۆر جار ده‌نێته هۆی ئاگرکه‌وتنه‌وه. ئه‌لکتریکی ستاتیک ترسی زۆری هه‌یه له زۆربه‌ی کاره ئه‌لکترۆنیه‌کاندا . له و شوێنانه‌ی ماده‌کانی که زوو كڵپه ده‌که‌ن به‌کارده‌هێنرێت وه‌ک پترۆڵ خانه ئه‌گه‌ر سیسته‌می به‌زه‌ویکردن نه‌بێت ئه‌گه‌ری ئاگر که‌وتنه‌وه زۆر زۆره . له زۆرشوێنی تردا که مۆنیته‌ری ئه‌لکترۆنی به‌کاردیت وه‌ک هۆله‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری، تاقیگاکان...ئه‌و سیسته‌مه مه‌رجی سه‌لامه‌تی کارکردنه.
جۆره‌کانی سیسته‌مه‌که زۆرن له‌به‌رئه‌وه ته‌نها باسی شێوه‌کانی له تۆڕی ئه‌لکتریکی ڤۆڵتیه‌ی که‌مدا ده‌که‌ین چونکه زۆرینه‌ی خه‌ڵک ڕۆژانه به‌کاری ده‌هێنن، ووشه‌یه‌کی فه‌ره‌نسی بۆ زه‌ووی به‌کاردێت " تێرا " یه پێویست ده‌کات له‌م نوسینه‌دا به‌کاری بهێنم له‌به‌ر زۆر دووباره بوونه‌وه‌ی ووشه‌ی زه‌وی بۆ هاسانکردنی باسه‌که هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی نوسینه پیشه‌ییه‌کانی جیهاندا به‌کاردێت بۆ هه‌ستکردن به‌مانای ووشه‌که وه جیاکردنه‌وه‌ی مانای ووشه‌که.
سیسته‌می به‌زه‌ویکردن به پێی پێویستبوونی و جۆری کاری پاراستنه‌که‌ی وه نرخی تێچوونی سیسته‌مه‌که دیاری ده‌کرێت. بۆ نموونه له هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ریدا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌لکتریکی ستاتیک تۆڕێک یاخوود له‌وحێک مسی ته‌نک ڕاده‌خرێت وه ده‌گه‌یه‌نرێت به خاڵی زه‌وی (Earthing point) . له بآڵهخانهیهکی چه‌ند نهۆمیدا ده‌توانرێت شیشی پایه‌کانی ڕۆچوون بۆ قووڵایی زه‌وی به‌کاربهێنرێت بۆ خاڵی زه‌وی پیویست نه‌کات به دروستکردنی خاڵی زه‌وی . بۆ پاراستن له هه‌وره تریشکه له باڵه‌خانه به‌رزه‌کان وه تاوه‌ره به‌رزه‌کاندا سیسته‌می پاراستنی دژهههورهتیشک به‌کاردێت که به‌شێکی بریتیه له خاڵی زه‌ووی.
سیسته‌می به‌زه‌وی کردن له کوردستاندا ، به‌شێوه‌یه‌کی زۆر لاواز په‌یڕه‌وده‌کرێت ده‌توانین بڵێین ته‌نها له بڕێک هیجگار که‌می باڵه‌خانه‌کاندا هه‌یه. هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پێدانهگرتنی ده‌زگاکانی به‌رپرسی سه‌لامه‌تی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بوونی سیسته‌مه‌که وه به‌که‌م نرخاندنی سیسته‌مه‌که، له پێش هه‌مویانه‌وه، ووه‌زاره‌تی کاره‌با وه به‌شه‌کانی. ده‌کرێت به‌شی گه‌یاندنی کاره‌با هه‌ڵنه‌سێت به‌گه‌یاندنی ته‌زوو تا دڵنیا نه‌بێت له ئه‌نجامدانی سیسته‌می به‌زه‌ویکردن ، وه یاخود خۆیان له‌گه‌ڵ فه‌یز ونیوترهڵدا (ساردوگه‌رم وه‌ک ده‌وترێت) خه‌تی به‌زه‌ویکردن بگه‌یه‌ننه به‌شداربووه‌که و دڵنیایی به‌کارهێنانی به‌ده‌ستبهێنن.
یه‌کێک له‌و سیسته‌می بهزهویکردنهی که گونجاوه له‌گه‌ڵ تۆڕی کاره‌بای کوردستان سێسته‌می تێرا تێرایه (TT,کورته‌یTera Tera). به پێی ئه‌م سیسته‌مه دووخاڵی به‌زه‌وی کردن ده‌بێت ، یه‌که‌میان له‌گه‌ڵ ترانسۆرمهری گه‌ڕه‌که‌کاندا داده‌نرێت وه دوه‌میان لای به‌شداربوه‌که . زه‌وی به‌ینی ئه‌و دوخاڵه ده‌بێته گه‌یه‌نه‌ری نێوانیان له کاتی گه‌یشتنی فه‌یز به زه‌وی وه‌ک ده‌ڵێن شۆرتی کاره‌باییدا.
سه‌رچاوه :ته‌لارساز