سیاھپۆش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سیەھپۆش یان سیاھپۆش (بە کرمانجی: Siyehpûş یان Siyahpoş) شاعیرێکی کلاسیکی سەدەی ھەژدە و نۆزدەی کوردە کە غەزەل و مەسنەویی بە زمانی کرمانجی لێ بە جێ ماوە. زانیاری سەبارەت بە ژیانی سیاھپۆش زۆر کەمە. وا دیارە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. ساڵی لە دایکبوونی بە بۆچوونێک ١٧٧٩ و بە بۆچوونێکی دیکە ١٨٢٠ی زاینییە. لە شێعرەکانیدا زۆر لە وشەی فارسی و عەرەبی کەڵکی وەرگرتوە[١] گرنگترین کاری بەجێماوی سیاھپۆش مەنزوومەی بەدیعولجەمال و سەیفولملووکە کە بە کوردیی کرمانجی نووسراوە. ھۆنراوەکە مەسنەوییەکی درێژی بەزمی-ڕەزمییە کە شاعیر لە نێوان مەسنەوییەکەدا غەزەلی داناوە.[٢][٣]

نموونەی مەسنەوی[دەستکاری]

ئەم نموونەی ژێرەوە چەن دێڕ لە مەسنەوییە داستانییەکەی سەیفولملووک و بەدیعولجەمالە:

نموونەی غەزەل[دەستکاری]

ئەم غەزەلەی ژێرەوە یەکێک لەو چەندین غەزەلەیە کە سیەھپۆش لە نێوان دێڕەکانی مەسنەوییەکەی سەیفولملووک و بەدیعولجەمالدا نووسیویەتی:

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "پیریۆنسی، مادێح. "پوختەی چیرۆکی سەیفولملووک و بەدیعولجەمالی سیاھپۆش بە سۆرانی،" گۆڤاری ڕامان، ژمارەی ٢٣٨، مانگی ٣، ساڵی ٢٠١٧" (PDF). Archived from the original (PDF) on 2ی Julyی 2018. Retrieved 5ی Marchی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  2. ^ Siyahpoş, (2011). "Seyf-ul Milûk û Bedî-ul Cemal," (Amadekar: Bedirxan Amedî), Nûbihar, Îstanbul.
  3. ^ "پیریۆنسی، مادێح. "پوختەی چیرۆکی سەیفولملووک و بەدیعولجەمالی سیاھپۆش بە سۆرانی،" گۆڤاری ڕامان، ژمارەی ٢٣٨، مانگی ٣، ساڵی ٢٠١٧" (PDF). Archived from the original (PDF) on 2ی Julyی 2018. Retrieved 5ی Marchی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)