سۆدیۆم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سۆدیومەوە ڕەوانە کراوە)
وێنەی کانزای سۆدیومی سپی

سۆدیۆم (بە ئینگلیزی: Sodium، ھێمای کیمیایی: Na[١]) کانزایەکی نەرمە و ڕەنگەکەی زیوییە. سۆدیوم بە ئاسانی لەگەڵ توخمە ناکانزاکانی یەکدەگرێت بۆ پێکھێنانی خوێ بۆ کلۆریدی سۆدیوم (خوێی چێشت). گەردیلە ژمارەی سۆدیۆم (١١)یە. کانزایەکی زۆر چالاکە و یەکێکە لە کانزا قڵیەکان؛ تەنھا یەک زڕتوخمی جێگیرە ئەویش ²³Na. لە سروشت دا بەشێوەی کانزای سەربەست نییە، بەڵام لە جێگەی ئەوە پێوستە لە ئاوێتەکانی ئاماددەبگرێت؛ بۆ یەکەمجار دەرھێنراوە لەلایەن Humphry Davy لە ساڵی ١٨٧٠ بە ڕێگەی کارەبا شیبونەوی ھایدرۆکسیدی سۆدیۆم. سۆدیۆم شەشەم توخمە بۆ زۆری بوونی توخمەکان لەتوێکڵی زەویدا.

خاڵەکانی توانەوەی (٩٨ پلەی سەدی) و کوڵانی (٨٨٣ پلەی سەدی)ی سۆدیۆم کەمترە لە خاڵەکانی لیتیۆم بەڵام بەرزترە لە خاڵەکانی کانزا ئەلکالییە قورسەکانی پۆتاسیۆم، روبیدیۆم و سیزیۆم، بەپێی ڕەوتی خولیی لە خوارەوەی گروپەکە. ئەم تایبەتمەندیانە لە پەستانی بەرزدا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەگۆڕدرێن: لە 1.5 Mbar، ڕەنگەکە لە کانزایی زیوینییەوە دەگۆڕێت بۆ ڕەش؛ لە 1.9 Mbar مادەکە شەفاف دەبێت بە ڕەنگێکی سوور؛ و لە ٣ Mbar، سۆدیۆم ڕەقێکی ڕوون و شەفافە. هەموو ئەم ئالۆتڕۆپە پەستانی بەرزانە عەزلی و کارەباین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]