سکەندەر لۆدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سکەندەر لۆدی (کۆچی دوایی: ١٥١٧) پاشای دێھلی بووە لە ماوەی ساڵانی ١٤٨٩ تا ١٥١٧دا. ئەو لە بنەماڵەی لۆدییەکان بووە کە بۆ لە دوای ھێرشی تەیمووری لەنگ بۆ سەر ھیند لە بەشێکی زۆری ئەو وڵاتەدا دەسەڵاتیان بە دەستەوە بوو. سکەندەر لۆدی بە پاشایەکی دادپەروەر و لایەنگری ئەدەب[١] ناو براوە و خۆشی ھەندێک ھۆنراوەی لێ بە جێ ماوە. ئەو ھاوچەرخی کەبیر شاعیری گەورەی ھیندی بووە.

سکەندەر خان لۆدی
سوڵتان لە دەلهی
سوڵتانی شانشینی لۆدی
گۆڕی سکەندەر لۆدی
٣٠ سوڵتانی دەهلی.
فەرمانڕەوایی١٧ی تەمموزی ١٤٨٩ – ٢١ی تشرینی دووەمی ١٥١٧
تاج لەسەر نان١٧ی تەمموزی ١٤٨٩
پێشووبەهلولخان لۆدی
جێگرئیبراهیم خان لۆدی
منداڵ(ەکان)ئیبراهیم خان لۆدی مەحمود خان لۆدی
خانەدانشانشینی لۆدی
باوکبەهلولخان لۆدی
لەدایکبوون١٧ی تەمموزی ١٤٥٨
مردن٢١ی تشرینی دووەمی ١٥١٧ (تەمەن ٥٩ ساڵ)
ناشتنباخچەی لۆدی، دەلهی.
ئایینئیسلامی سوننە

ژیاننامە[دەستکاری]

دوو نهۆمی سەرەوەی مناری قوتوب لە مەڕمەڕ لەلایەن سکەندەر لۆدیەوە دروستکرایەوە

سکەندەر کوڕی دووەمی سوڵتان بەهلول لۆدی بوو، کە بنەماڵەی فەرمانڕەوای لۆدی سوڵتانی دەلهیی دامەزراندبوو.[٢] سکەندەر فەرمانڕەوایەکی بەتوانا بوو کە هانی بازرگانی دەدا لە سەرانسەری خاکەکەیدا. دەسەڵاتی لۆدی فراوانتر کرد بۆ ناوچەکانی گوالیۆر و بیهار. لەگەڵ عەلائەدین حسێن شا و شانشینی بەنگالی خۆی پەیماننامەیەکی کرد. لە ساڵی ١٥٠٣دا، بیناکردنی شاری ئێستای ئاگرای ڕاسپاردووە.[٣]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Rabindranth Tagore (trans.), Songs of Kabir, Project Gutenberg EBook, September, 2004, 10th Edition.
  2. ^ Lodī dynasty - Encyclopædia Britannica
  3. ^ Kishori Saran Lal 1963, p. 176.

سەرچاوەکان[دەستکاری]