سکووڵی کارگێڕی و ئابووری زانکۆی سلێمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سکووڵی کارگێڕی و ئابووری یەکێکە لە کۆنترین سکووڵەکانی زانکۆی سلێمانی ساڵی ١٩٧٦ بۆ یەکەم جار دامەزراوە، کەئەمەش دوای ٨ ساڵ لە دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٨. و لەبەر ئەو بارودۆخە سیاسییە نالەبارەی ھەرێمی کوردستان لەوکاتەدا کە حکوومەتی ناوەندی بەغدا فشارێکی زۆری خستە سەری و لەئەنجامدا خوێندنی لەزانکۆی سلێمانیدا ڕاگرت و پاشان لە ساڵی ١٩٨١ گواستییەوە بۆ شاری ھەولێر. وەلەبەر گرنگی ئەم سکووڵە لە ساڵی ١٩٩٩ جارێکی تر کرایەوە، ئەمەش لەبەر ئەو پەیوەندییە توندو تۆڵەی کەبەژیانی کۆمەڵگاوە گرێ دەدات و بەشادەمارو میکانیزمی پێشخستنی ھەموو بوارەکانی ژیان دادەنرێت. سکووڵی کارگێڕی و ئابووری یەکێکە لەو سکووڵانەی کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە کۆمەڵگاوە ھەیە، ھەر بۆیە بایەخ دەدات بەو گرفتانەی کە ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە ژیانی خەڵکەوەو لێیان دەکۆڵێتەوەو ھەوڵ دەدات چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزێتەوە بەتوێژینەوەی زانستی و سمینارات و بەیەکێک لەسەرچاوە ھەرە گرنگەکانی نەخشە کێشانی داھاتووی کۆمەڵگا دادەنرێت. شایانی باسە ئەم سکووڵە لەماوەی کەمتر لە [سێ] ساڵ دوای دامەزراندنی توانی بەشداری بکات لە پڕکردنەوەی ھەندێ لایەنی کارگێڕی و ئابووری لە ھەرێمی کوردستاندا، ئەویش لەڕێ ی کردنەوەی مەشقی کارگێڕی لە دامەزراوە حکومییەکان بەمەبەستی پێشخستنی تواناکانیان. سەرەڕای بەشداریکردنێکی بەرچاوی مامۆستایان لە گفتوگۆ و شیکردنەوەی زۆرێک لەو لایەنە گرنگانەی کە تایبەتن بەژیانی بەڕێوەبردن و ئابووریی خەڵکەوە، ئەمەش لە ڕێ ی توێژینەوەو چاوپێکەوتن لەکەناڵە جیاجیاکانی ڕاگەیاندن. جێ ی باسە کەئەم سکووڵە لە ساڵی(١٩٩٩) دووبارە کرایەوە، بەھەردوو بەشی (ئامار وئابوری) دەستی بەکار کردەوە و دواتریش بۆ ساڵی خۆێندنی (٢٠٠٠–٢٠٠١) بەشەکانی (ژمێریاری و کارگێڕی) کرانەوە. ئامانجەکانی سکووڵ لەم خاڵانەی خوارەوە کۆدەبێتەوە: ــ

  1. پێگەیاندنی کادری بەتواناو لێھاتوولە بوارەکانی (ئامار، ئابوری، ژمێریاری، کارگێڕی).
  2. گرنگی دان بە ئابووری ھەرێمی کوردستان لەسەر بناغەی زانستی لە ڕێگای توێژینەوە زانستی و پێگەیاندنی کەسانی شارەزاو پسپۆڕ لە بواری ئابوریی و ئامار و ژمێریاری وکارگێڕی بەمەبەستی ڕێکخستن و پێشخستنی دەزگاکانی ھەرێم.
  3. دابینکردنی ھەلومەرجی گونجاو بۆ دەرخستنی تواناکانی تاک بە تایبەت لەو بوارانەی کە بەپێشبرکێ وەردەگیرێن.

زانکۆ[دەستکاری]

زانکۆی سلێمانی

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]