کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سکووڵی ھونەر لە زانکۆی سلێمانی یەکەمین سکووڵی بواری ھونەرە لە کوردستان لە ساڵی خوێندنی (١٩٩٨ - ١٩٩٩) دامەزراوە. پێکھاتەی ئەم سکووڵە لە سەرەتاوە ھەتا ئێستا بەشی شێوەکاری لە خۆگرتوە کە ئەم بەشەش لە سێ لقی سەرەکی پێکھاتوە ; کە بریتین لە لقەکانی (نیگار کێشان، پەیکەر سازی، سیرامیک). سکووڵی ھونەر وەک پێداویستیەکی مێژوویی لەم قۆناغەدا دامەزراوە لە پێناو بەدیھێنانی مەبەست و ئامانجگەلێکی تایبەت بە بواری ڕۆشنبیری بە گشتی و ھونەر بە تایبەتی. ئامەنجەکانی سکووڵی ھونەر:-

  • ئامادەکردن وپەروەردەکردنی نەوەیەکی نوێ لە توانای نوێ‌ی ھونەری بە شێوازێکی زانستی لە ھەردوڕوی پراکتیکی و تیۆریەوە.
  • پێگەیاندنی پسپۆڕی شارەزا و کارامە لە بواری پەروەردەکردنی ھونەردا. (دامەزراندن لە قۆناغە ناوەندی و دواناوەندیەکاندا).
  • ھەژمارکردنی سکووڵی ھونەر وەک پێگەیەک بۆ ھونەر و کلتوری ھاوچەرخ لە پێناو بەئاگایی و پەخشکردنی نوێترین داھێنان و تازەگەریەکانی سەردەم.
  • دامەزراوەکردنی سکووڵی ھونەر بۆ بەخشین و گەشەپێدانی ھونەرێک کە لەسەر بنەمای ھزری مێژوویی و نەتەوەیی و شارستانی ئاڕاستەی گرتبێت.
  • بەشداری کردنی کارایانەی سکووڵی ھونەر لە بونیادنانی بزافێکی زانستیانەی بواری تیۆری ھونەری بە گشتی و ڕەخنەی ھونەری بە تایبەتی.
  • بەشداری کردنی دیار و کاریگەر لە بردنە پێشەوەی ئاستی ھونەری بزافی ھونەری خۆجێی و ناساندنی و بە جیھانی کردنی.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سکووڵی ھونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی