سکووڵی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سکووڵی زانستە ئیسلامییەکان لە زانکۆی سلێمانی لە ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی دامەزراوە بە ناوی (سکووڵی کوردستان) کە ئامانجی پێگەیاندنی پیشنوێژو وتارخوێن بووە.

ئەم سکووڵە لە دوو بەش پێکھاتبوو بەشی پێشنوێژو وتارخوێن لە سلێمانی وە بەشی پێشنوێژو وتارخوێن لە ھەڵەبجە. وە دوای دەرچوونی دوو وەجبە خوێندکار و بەبڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە ھەر دوو نووسراویان ژمارە (١٢٥) لە ٢٢/١/٢٠٠٩ وە نوسراوی ژمارە (١٣١) لە ٢٢/١/٢٠٠٩ سکووڵەکە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی یەوە گواسترایەوە بۆ سەر وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی/ زانکۆی سلێمانی, وە ناوەکەی گۆڕا بۆ (سکووڵی زانستە ئیسلامیەکان) کە ئێستا یەکێکە لە سکووڵەکانی زانکۆی سلێمانی و لە (سێ) بەش پێک دێت کە بریتیە لە :

١- بەشی خوێندنی ئیسلامی ٢- بەشی بنەماکانی ئاین ٣- بەشی الفقە وأصولە

زانکۆ[دەستکاری]

زانکۆی سلێمانی

سەرچاوە[دەستکاری]

سکووڵی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]