سوڵتان سەھاک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سوڵتان سەھاک یان سوڵتان ئیسحاق دامەزرێنەری ئایینی یارییە کە گەلی یارسان یان کاکەییەکان (١٢٧٦-١٣٩٥زایینی) بڕوایان پێیەز سوڵتان سەھاک بە سوڵتانی ڕاستەقینە و خاوەنی ڕێز ناسراوە و یارسان ئەو بە ڕووی ڕاستەقینەی حەقیقەت دەناسن. [١] سوڵتان سەھاک کوردە و لە کۆتاییەکانی سەدەی حەوتی کوچی (١٢٧٦ زایینی) لە ناحیەی بەرزنجەی سەر بە قەزای سەید سادقی پارێزگای سلێمانیدا لە دایکبووە باوی ناوی شێخ عیسایە و دایکی ناوی ڕەزبار خاتوونەکە کچی حوسەین بەگی جەڵد بووە. کە ئەوکات ڕێبەر و دامەزرێنەری ڕێبازی قادرییەکان بوو. باوکی تەکیە و موریدی ھەبوو ھەر زوو لەگەڵ باوکی ڕێک نەکەوتوون ئەو ناوچەی بەرزنجەی جێ ھێشتووە و ڕووی لە گوندی شێخانی کوردستانی ئێران کردووە و لەوێ نیشتەجێ بووە.[١][٢]

ھەندێک سەرچاوە داوا دەکەن سوڵتان سەھاک بە نەسەب دەچێتەوە سەر ئیمام مووسای کازمی شیعەکان.[١][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب برھان‌الحق، نوورعەلی ئیلاھی
  2. ^ صدیق صفی‌زادە، اھل حق،
  3. ^ صدیق صفی‌زادە، اھل حق،