بەقەرە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە سوورەتی ئەلبەقەرەەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
البقرة
Sura2.pdf
البقرة
جۆری سورەت مەدینەیی
واتای سورەت مانگا (بەسەرھاتی مانگاکەی بەنی ئیسرائیل لەسەردەمی موسا)
ژمارەی سورەت ٢
ژمارەی ئایەتەکان ٢٨٦
ژمارەی جوزئەکان جوزئى ١-٣
ژمارەی حیزبەکان ٥
ژمارەی وشەکان ٦١٤٤
ژمارەی پیتەکان ٢٥٦١٣
ژمارەی ئایەتەکانی بابەتێک

بەسەرھاتی دروستکردنی ئادەم (ئایەتی ٣٠-٣٨)
مانگا زەردەکەی بەنی ئیسرائیل (ئایەتی ٦٧ - ٧٣)
دەرخستنی سیفەتێکی جوولەکەکان (ئایەتی ٩٧ - ٩٨)
بەرزکردنەوەی کەعبەی پیرۆز لەلایەن ئیبراھیم (ئایەتی ١٢٤ - ١٣١)
فەرمانی خوا بۆ موسڵمانان کە کەعبە ڕووگەیان دەبێت و ھەموو زەوی مزگەوتە بۆیان (ئایەتی ١٤٢ - ١٥٠)
فەرزبوونی ڕۆژووی ڕەمەزان و گەورەیی مانگەکە (ئایەتی ١٨٣ - ١٨٥ و ١٨٧)

باسی حەجکردنی ماڵی خوا (ئایەتی ١٩٦ - ١٩٨ و ٢٠٣)
سورەتی پێشوو فاتیحە
سورەتی دواتر ئالی عیمران
خوێندنەوەى قورئان ماھیر موعەیقلی

سوورەتی البقرة درێژترین سوورەتی قورئانە و دەڵێن: یەکەم سوورەتە کە لە مەدینە دابەزیوە بێجگە لە ئایەتی (واتقوا یوما ترجعون فیە إلی الله پم توفی کل نفس ما کسبت وھم لا یظلمون) (٢٨١) دوا ئایەتە کە دابەزیوە لەڕۆژی ١٠ی ذي الحجة لە حەجی ماڵئاوایی لەمینا، و ئایەتەکانی سوو.

گەورەيى سورەتەكە[دەستکاری]

  • باوکی ئەمامەی باھیلی دەگێرێتەوە: گوێم لێبوو کە پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: ((قورئان بخوێنن، چونکە لە ڕۆژی قیامەتدا دێت و تکا دەکات بۆ خاوەنەکانی ھەردوو گوڵ ڕەنگەکە بخوێنن: (سورەتی البقرة) و سورەتی آل عمران چونکە ئەم دوانە لە ڕۆژی قیامەتدا وەک دوو پەڵە ھەور، یا وەک دوو سێبەر، یا وەک دوو پۆل لە باڵندە کە باڵیان ڕەپ کردووە لە ئاسمانا دێن بەرگری لەخاوەنەکانیان دەکەن. سورەتی البقرە بخوێنن چونکە خوێندنی پیت و بەرەکەتەو، وازلێھێنانی مایەی پەشیمانی و خەفەتە، کەسانی بێورەو کەمتەرخەم پێی ناوێرن، معاویە دەڵێ: پێم گەیشتووە کە کەسانی بێورە مەبەستی جا دووگەرانە)).
  • لە باوکی مەسعودی ئەنصاری دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: ((ھەر کەسێک دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی البقرة لە شەودا بخوێنێتە ئەو بەسیەتی)).
  • لەسورەتی بەقەرەدا ئایەتی الکرسي کە ئایەتی ٢٥٥ـە زۆربەی موسڵمانان لەبەریانکردووە و گرنگییەکی گەورەیی ھەیە. ابی کوڕی لعب دەڵێ: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: (ئەی (أبو المنذر)دەزانی چ ئایەتێک لە کتێبی خوای باڵادەست لەھەمووان گەورەترە). دەڵێ: وتم: خوا و پێغەمبەری خوا زاناترن، فەرمووی: (ئەی (أبو المنذر) دەزانی چ ئایەتێک کەلە خزمەتیدای، لە کتێبی خوای باڵا دەست لە ھەموان گەورەترە). دەڵێت: وتم (الله لا الە الا ھو الحي القیوم) البقرة ٢٥٥ دەڵێ: دەستی دابەسنگما و فەرمووی: (بەخوا پێکاوتە زانست و زانیاریت لێ پیرۆز بێت ئەی (أبو المنذر)). ئیمامی موسلیم ڕیوایەتی کردووە.

ھۆکاری ناونانی سورەتەکە[دەستکاری]

ھۆکاری ناونانی سورەتەکە بە بەقەرە بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە تێیدا باس لە ڕووداوی مانگاکەی بەنی ئیسرائیل کراوە کە لەسەردەمی پیێغەمبەر موسا بووە.

لە ٢٨٦ ئایەت پێکدێت بەپێی مەسحەفی نووسراوی (چاپکراوی کۆمەڵەی خزمەتکاری شوێنە پیرۆزەکان شا فەھد بۆ چاپکردنی مەسحەفی پیرۆز) (بە عەرەبی مجمع خادم الحرمین الشریفین الملك الفھد لطباعة المصحف الشریف) حەفسی کوڕی سولەیمانی کوفی.

بەپێی مەسحەفی نووسراوی عوسمانی کوڕی سەعیدی میسری وەریگرتووە لە وەرش لە ٢٨٥ ئایەت پێکدێت.

لە خوێندنەوەی حەفس {الم} ئایەتی یەکەمی سورەتەکەیە، بەڵام لەخوێندنەوەی وەرش پیتەکانی سەرەتا لەگەڵ ئایەتەکەیدا دوایدایە واتە {الم ذالک الکتاب لاریب فیه ھدیً لِّلمتقین}.

ھۆکاری دابەزینی ھەندێک لەئایەتەکانی[دەستکاری]

٢٠ ئایەتی سەرەتا[دەستکاری]

ئەبو عوسمانی زەعفەرانی دەگێڕێتەوە: «چوار ئایەتی سەرەتای ئەم سوورەتە (لە Ra bracket.pngذَلِكَ الْكِتَابُ لاَ رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ Aya-2.pngLa bracket.png تا Ra bracket.pngأُوْلَـئِكَ عَلَى هُدًى مِّن رَّبِّهِمْ وَأُوْلَـئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ Aya-5.pngLa bracket.png) بەسەر موسڵماناندا دابەزیووە و دوو ئایەتی دواتر (Ra bracket.pngإِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ Aya-6.png خَتَمَ اللّهُ عَلَى قُلُوبِهمْ وَعَلَى سَمْعِهِمْ وَعَلَى أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ عظِيمٌ Aya-7.pngLa bracket.png) بەسەر بێباوەڕان دابەزیووە و سیانزە ئایەتی دواتریش (لە Ra bracket.pngوَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللّهِ وَبِالْيَوْمِ الآخِرِ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ Aya-8.pngLa bracket.png تا Ra bracket.pngيَكَادُ الْبَرْقُ يَخْطَفُ أَبْصَارَهُمْ كُلَّمَا أَضَاء لَهُم مَّشَوْاْ فِيهِ وَإِذَا أَظْلَمَ عَلَيْهِمْ قَامُواْ وَلَوْ شَاء اللّهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِمْ وَأَبْصَارِهِمْ إِنَّ اللَّه عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ Aya-20.pngLa bracket.png)بەسەر دووڕووەکان دابەزیووە»..

ئایەتەکانی ٩٧ و ٩٨[دەستکاری]

ئیبن عەباس دەگێڕێتەوە: «جووەکانی مەدینە ھاتنە خزمەتی پێغەمبەری خوا و پێیان وت چەند پرسیارێکمان ھەیە وەڵاممان بدەرەوە و باوەڕت پێدێنین. لەیەکێک لەپرسیارەکاندا وتیان: کێ سرووش بەتۆ دەگەیەنێت؟ فەرمووی: جبریل. وتیان: ئەو جبریلەی کە دەبەزێنەری جەنگ و کوشتارە، و دوژمنمانە. ئەگەر بتوتایە میکائیل کە دەبەزێنەری ڕەحمەتە ئەوا شوێنت دەکەوتین.. دواتر خوای گەورە ئەم ئایەتانەی دابەزاند (Ra bracket.pngقُلْ مَن كَانَ عَدُوًّا لِّجِبْرِيلَ فَإِنَّهُ نَزَّلَهُ عَلَى قَلْبِكَ بِإِذْنِ اللّهِ مُصَدِّقاً لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَهُدًى وَبُشْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ Aya-97.png مَن كَانَ عَدُوًّا لِّلّهِ وَمَلآئِكَتِهِ وَرُسُلِهِ وَجِبْرِيلَ وَمِيكَالَ فَإِنَّ اللّهَ عَدُوٌّ لِّلْكَافِرِينَ Aya-98.pngLa bracket.png)»..

ئایەتی ١٤٢ (گۆڕینی قیبلە)[دەستکاری]

ئیمامی بوخاری لە عەبدوڵڵای کوڕی ڕەجاوە دەگێڕێتەوە: «پێغەمبەری خوا نزیکەی ١٦ یان ١٧ مانگ لەمەدینەدا ڕووی دەکردە مزگەوتی ئەقسا لەکاتی نوێژدا، بەڵام پێغەمبەری خوا حەزی دەکرد ڕوو بکاتە کەعبە، ھەتا خوای گەورە بڕیاریدا و ویستی ھێنایەدى بەئایەتی Ra bracket.pngسَيَقُولُ السُّفَهَاء مِنَ النَّاسِ مَا وَلاَّهُمْ عَن قِبْلَتِهِمُ الَّتِي كَانُواْ عَلَيْهَا قُل لِّلّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ يَهْدِي مَن يَشَاء إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ Aya-142.pngLa bracket.png»..

ئایەتى ٢١٩[دەستکاری]

ئیمامی عومەر ھەندێک لەپشتیوانان چوون بۆ لای پێغەمبەری خوا و وتیان: «دوورمانخەرەوە لە ئارەق، چونکە گاڵتەپێکەری عەقڵ و زیان لێدەری ماڵەمانە. ھەتا خوای گەورە ئەم ئایەتی دابەزاند Ra bracket.pngيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَآ أَكْبَرُ مِن نَّفْعِهِمَا وَيَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ قُلِ الْعَفْوَ كَذَلِكَ يُبيِّنُ اللّهُ لَكُمُ الآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ Aya-219.pngLa bracket.png»..

ئایەتی ٢٢٢[دەستکاری]

ئیمامی موسلیم لە زوھەیری کوڕی حەربەوە دەگێڕێتەوە: «جووەکان کاتێک ھاوسەرەکانیان بکەوتایتە سووڕی مانگانەوە ماڵیان جێدەھێشت، سەبارەت بەم کردەوەیە پرسیار لە پێغەمبەری خوا کرا و خوای گەورە وەڵامی دایەوە بە ئایەتی Ra bracket.pngوَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُواْ النِّسَاء فِي الْمَحِيضِ وَلاَ تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىَ يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللّهُ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ Aya-222.pngLa bracket.png»..

سەرچاوە[دەستکاری]