سوورەتا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سوورەتا
Strawberry tongue seen in scarlet fever
ICD-10A38
ICD-9034.1
بنکەدراوەی نەخۆشییەکان29032
هەڵبزڕکانی پێست لە نەخۆشی سوورەتا
Red cheeks and pale area around the mouth in scarlet fever
Characteristic red cheeks and rash of scarlet fever


سوورەتا (بە ئینگلیسی: Scarlet fever) پەتایەکی چڵکی نێو منداڵانی ٣ تا ٧ ساڵە و پتر لە وەرزە ساردەکاندا سەرهەڵدەدا. هۆکاری ئەم نەخۆشییە سترۆپتۆکۆکی بێتا هێمۆلیتیکی Aیە[١].
بەکتریای سترۆپتۆکۆک لە ناو قوڕگی نەخۆشدا کۆ دەبێتەوە و زۆر دەکا و بە دەردانی جۆرێک ژار، دەبێتە هۆی هەڵزرنگانی پێست و سەرهەڵدانی ئازارەکانی پێست.

شێوەی گۆزانەوە[دەستکاری]

نەخۆشی سوورەتا لە ڕێگای پێوەندی و لێکەوتنەکان، بەتایبەت منداڵان ، بڵاو دەبێتەوە. هۆکاری ئەم نەخۆشییە لە ڕێگای هەناسەدان لە هەوای پیس و بەکارهێنانی کەلوپەلی هاوبەشی تێوەدراو، وەک لەیستۆک و دەفری خۆراک دەگوازرێتەوە. نەخۆشی سوورەتا لە ڕۆژێک پێش دەرکەوتنی نیشانەکانەوە، تا کۆتایی نەخۆشییەکە گیرۆیە. هەرچەند تا دێ ، گیرۆ بوونی کەم دەکا.
تووش بوون بە نەخۆشی سوورەتا، تا ڕادەیەک دووپاتە نابێتەوە.

نیشانەکان[دەستکاری]

نیشانەکانی سوورەتا بەزۆری بریتییە لە: ئێش و کزەی ناو قوڕگ، تای ٣٨ پلەک یان ژوورتر.

سەرەتا کاژێکی سپی یان ئاماڵ زەرد سەر زمانی منداڵ دەگرێ کە پاش ماوەیەک بەرەو سووری دەچێ. پرز و قوتکەکانی زمان گەورەتر دەبێ و وەک شیلک (تووە فەرەنگی)ی لێ دێ.[٢] لەوانەیە ئاڵووەکانی ئەوکی منداڵ سوور داییسێ. دەموچاوی نەخۆش سوور دادەگەڕێ، لە کاتێکدا کە دەوری دەمی کز و بێڕەنگە.
نیشانە گشتییەکانی تر بریتین لە : لەرز، ئێش، دڵ نەبردن، هەڵماسینی گرێ لیمفاوییەکان، بێتاقەتی و بێحاڵی، دڵ هەڵشێوان و ڕشانەوە.

ئازارەکانی پێست لە ڕۆژی دووهەمەوە دەردەکەوێ و ٢ تا ٥ ڕۆژ دەمێنێتەوە. ئەم ئازارانە لە هەڵبزرکانی پێستی بنباڵ، مل، پشت گوێ و سینگەوە دەست پێ دەکا و پاشان تەواو لەش دادەگرێ. بەزۆری خورینی لەگەڵە. بڕێجار ئەم پێست بزڕکانە لە دەست، پێ و تەڕادی ڕاندا وەک هێڵیک دەکشێ و بە Pastia lines دەناسرێ. لە حەفتەی دووهەمدا لەگەڵ گوم بوونی ئازارەکان، پێست هەڵخستن دەست پێ دەکا.[٣]

تووش بوونی منداڵی ساوا بە سوورەتا زۆر دەگمەنە. پێستی نەخۆش لە خۆیدا گیرۆ نییە، بەڵام سترۆپتۆکۆکی نێو ئەوکی نەخۆش دەتوانێ بڵاو ببێتەوە و نەخۆشییەکە بگوازێتەوە.

جێگای سەرنجە کە بزانین:

  • ٢٤ کاتژمێر دوای وەرگرتنی یەکەمین جەمی دەرمانی ئانتی بایۆتیک، سوورەتا لە گیرۆ بوون دەکەوێت .

پەراوێز[دەستکاری]

  1. ^ [Group A Streptococcal Infections ٤ی ئایاری ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Bright red tongue with a "strawberry" appearance
  3. ^ desquamation

سەرچاوە[دەستکاری]