سوورپێستەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شێوەی ھیندییە سوورەکان لەدەسپێکی سەدەی بیستەم

ھیندووە سوورەکان یان ھیندییە سوورەکان یان ئەمریکییە ڕەسەنەکان یان ھیندییە ئەمریکییەکان ئەو کەسانەن کە بە دانیشتووانی ڕەسەنی ئەمریکا دادەنرێن ئەمەش لەدوای سەردەمی دۆزینەوەی ئەمریکا لەلایەن کریستۆفەر کۆڵۆمبس

لە دوای گە‌شتێکی دوور و درێژ کریستۆڤە‌ر کۆڵۆمبوس لە ساڵی ١٤٩٢ زایینی کە ویستی بڕوات بە‌رە‌و ھندستان لە ئیسپانیاوە، بە‌ڵام لە دوای ماوە‌کی زۆر کە بە ئاراستە‌یە‌کی ھە‌ڵە‌دا دە‌ریایی بڕی بوو، تا خۆی لە ووڵاتی ئە‌مریکادا بینیە‌وە لە دوای گە‌ڕانی بە ناو ووڵاتە‌کە دا بۆی دە‌ر کە‌وت کە ئە‌مە قاڕە‌یە‌کی تازە‌یە زۆر پێشوازی لێ کرا لە لایە‌ن ھندە سورە‌کانە‌وە کە ئە‌م ووتە‌یە لە ساڵی ١٦٠٧ زایینی لە لایە‌ن مێژوو نوسی بە ناو بانگی فە‌رە‌نسی کە ناوی (جۆن سمث) کە بە فە‌رمانی پاشایی فە‌رە‌نسا ناردی بۆ ناوچە‌کە تا لێکۆڵینە‌وە‌ی لە سە‌ر بکات کە پاشای ئە‌وکاتە‌ی فە‌رە‌نسا ناوی (جیمس) ی یە‌کە‌م بوو، لە‌گە‌ڵ سێ بە‌لە‌می گە‌ورە ڕە‌وانە‌ی کردن، بە‌ڵام زیاتر مە‌بە‌ستم کۆڵۆمبوسە کە گە‌ڕایە‌وە بۆ ئیسپانیا ھە‌واڵی دایە مە‌لیکی ئیسپانیا ئە‌و کات ئیسپان وفە‌رە‌نسا سە‌رقاڵ بوون بە‌شە‌ڕی قودسە‌وە بۆیە زۆر باری ئابووری ھە‌ر دوو وڵات بە‌رە‌و ڕوخاوی دە‌ڕۆشت بڕیاریان دا کە بگە‌ڕێنە‌وە بۆ ئە‌مریکا تا ئاڵتون بە دە‌ست بێھنن، بە‌ڵام لە خاکی ئە‌مریکادا لێیان دە‌بێت بە شە‌ڕ لە گە‌ڵ ھندە‌کاندا برایە‌کی کۆڵۆمبوس دە‌کوژرێت، بە‌ھۆکاری کوشتنی براکە‌ی کرستۆڤە‌ر شە‌ڕ گە‌رم دە‌بێت لە نێوانی تاقمی کۆڵمبوس و ھندە‌کان تا ئە‌و کاتە‌ی دە‌گڕێنە‌وە بۆ ئیسپانیا بە ھە‌ڵھاتووی..

پاشان بە ناوی ئە‌وە‌ی خە‌ڵکی ئە‌مریکان بکە‌ن بە مە‌سیحی خاچ و ووێنە‌ی بە ناو عیسا کوڕی مە‌ریە‌م ھە‌ڵدە‌گرن دە‌ڕۆن بۆ.. بە‌مسیحی کردنی خە‌ڵکی ئە‌و قاڕە‌یە، کە دە‌گە‌نە ئە‌مریکا بۆ یە‌کە‌م جار لە‌گە‌ڵ گە‌ل و ھۆزیکی ھندە سورە‌کان دە‌کە‌ونە گفتوگۆ کە ناویان (بویلبوس) ە، زانای بە ناو بانگی ئە‌ڵمانی (کلودلیفی شتراوس) کە پرۆفیسۆرە لە بواری {ئە‌نتۆلۆژیا} واتا زانستە مرۆیە‌کان دە‌ڵێت بە‌م شیوە‌یە کە وە‌ک خۆی وە‌رم گێڕاوە کە لە ئینسایکلۆپیدیا نە‌رویج وە‌رم گرتوە دە‌ڵێت: کاتێک ڕۆشتن خە‌ڵکی سور لە شە‌یتان دور بخنە‌وە کە‌چی خۆیان بوون بە‌شە‌یتانی سپی پێست!.. واتا شە‌رێکی گە‌ورە ڕویدا پاشان خە‌ڵکە‌کە ھە‌مووی لە ناو بران ئە‌وە‌ی ئافرە‌ت بوو بە زۆر ھێنران بۆ ئە‌وروپا و منداڵە‌کانیان لە بازاڕە‌کانی ئە‌وروپادا فرۆشت لە ھە‌موو لایە‌کە‌وە لە ئە‌وروپا بۆ لە ناوبردنی ھندە سورە‌کان دە‌ڕۆشتن بە تایبە‌ت لە ئیسپانیا و ئە‌ڵمانیا و فە‌رە‌نسا پۆڵە‌ند و ئینگلتە‌را زۆربە‌ی وڵاتانی ئە‌وروپا تا شە‌ڕ لە‌گە‌ڵ خە‌ڵکە‌کە‌یدا بکە‌ن پیاوە‌کانیان دە‌کوشتن و ژنە‌کانیان ئە‌گە‌ر جوان بونایە ئە‌وا وە‌ک کۆیلە بۆ خۆشیە‌کانی خۆیان بە‌کاریان دە‌ھینا..

پاشان منداڵە‌کانیان دە‌فرۆشت کە گە‌ورە دە‌بوون کاریان پێ دە‌کردن تا مردن وە لە ساڵی (١٦٤٩)ز بە فە‌رمی کە‌نیسە بڕیاری دا لە دژی ھندە سورە‌کان کە ناو نرا بە (ھارتیقە) دە‌بێت بکوژرێن و لە ناو بچن ناو نران بە شە‌یتانی سور ھارتیقە واتا ئە‌و کە‌سانە‌ن کە دژی کە‌نیسە دە‌وستنە‌وە.

بە‌ڵام لە ساڵی (١٦٥٥)ز دوو دە‌سە‌ڵاتی مە‌سیحی کردیانە شە‌ڕ بۆ ماوە‌یە‌کی کاتی کوشتنی کۆمە‌ڵ کوژی ھندە‌کان ڕاگیرا وە لە ئە‌وروپا بە ھە‌مانشێوە شە‌ڕ دە‌ستی پێکرد لە نێوانی پڕۆتستانت و کاثۆلیکە‌کاندا وە لە خاکی ئە‌مریکادا زۆربە‌ی پڕۆتستانتە‌کانی تێچون ڕایان کرد لە دە‌ستی زوڵمی کاثۆلیکە‌کان تا بە تە‌وای خە‌ڵکانی پڕۆتستانت لە ئە‌مریکادا جێگیر بوون کە زۆریان وابە‌ستە بوون بە ئاینە‌کانە‌وە!

دروست بوونی ئە‌و ژیارە گە‌ورە‌یە کە ئێستا ئە‌مریکا خۆی پێوە با ئە‌داو ناوی ناوە ژیاری دیموکراسی بە لە ناوبردنی ملیونە‌ھا ھندی سور کە بە ئێسقان وخۆێنی ئە‌وان ئە‌م ژیارە‌و شارستانیە‌تە‌یان دروست کرد، لە ساڵی (١٧٧٩)ز بە تە‌واتی ئە‌م ئە‌مریکایە‌ی کە ئێستا ھە‌یە و دامە‌زراوە تە‌مە‌نی نزیکە‌ی (٢٥٠)ساڵێک دە‌بێت، بە‌ڵام بە‌خوینی ئە‌و ھە‌موو ھندە سورە دروست کرا کە ھە‌موویان لە ناو بردن یان بە زنجیر دە‌یانبە‌ستنە‌وە کڕین و فرۆشتیان پێوە دە‌کردن لە کاتێک دا کە ھندە‌کان پێش (١٢٠٠)ساڵ لە‌وناوچە‌نە جێگیر بوون کە دانیشتوانە‌کە‌ی لە خاکی ئە‌مریکادا دە‌گیشتە (٥٠) میلیۆن لە‌س یان مێژوو نوسان دە‌ڵێن خۆی ئە‌دا لە نزیکە‌ی (٨٠)میلیۆن کە‌س، ئێستا لە ناو خاکی ئە‌مریکادا کە ڕێژە‌ی ئە‌م گە‌ل وھۆزە ناگاتە (٢)میلیۆن کە‌س.

سەرچاوەکان[دەستکاری]