سوورەتی ئەلبەقەرە

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە سورەتی ئەلبەقەرە ەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
البقرة
SecondSurahKoran.png
البقرة
جۆری سورەت مەدینەیی
واتای سورەت مانگا (بەسەرھاتی مانگاکەی بەنی ئیسرائیل لەسەردەمی موسا)
ژمارەی سورەت ٢
ژمارەی ئایەتەکان ٢٨٦
ژمارەی جوزئەکان جوزئى ١-٣
ژمارەی حیزبەکان ٥
ژمارەی وشەکان ٦١٤٤
ژمارەی پیتەکان ٢٥٦١٣
ژمارەی ئایەتەکانی بابەتێک

بەسەرھاتی دروستکردنی ئادەم (ئایەتی ٣٠-٣٨)
مانگا زەردەکەی بەنی ئیسرائیل (ئایەتی ٦٧ - ٧٣)
دەرخستنی سیفەتێکی جوولەکەکان (ئایەتی ٩٧ - ٩٨)
بەرزکردنەوەی کەعبەی پیرۆز لەلایەن ئیبراھیم (ئایەتی ١٢٤ - ١٣١)
فەرمانی خوا بۆ موسڵمانان کە کەعبە ڕووگەیان دەبێت و ھەموو زەوی مزگەوتە بۆیان (ئایەتی ١٤٢ - ١٥٠)
فەرزبوونی ڕۆژووی ڕەمەزان و گەورەیی مانگەکە (ئایەتی ١٨٣ - ١٨٥ و ١٨٧)

باسی حەجکردنی ماڵی خوا (ئایەتی ١٩٦ - ١٩٨ و ٢٠٣)
سورەتی پێشوو سورەتی الفاتحة
سورەتی دواتر سورەتی آل عمران
خوێندنەوەى قورئان ماھیر موعەیقلی
ناونیشانی فایل پەڕگە:Mahir002.ogg

سوورەتی البقرة درێژترین سورەتی قورئانە و دەڵێن: یەکەم سورەتە کە لە مەدینەی منەوەرە دابەزیوە جگە لە ئایەتی (واتقوا یوما ترجعون فیە إلی الله پم توفی کل نفس ما کسبت وھم لا یظلمون) (٢٨١) دوا ئایەتە کە دابەزیوە لەڕۆژی ١٠ی ذي الحجة لە حەجی ماڵئاوایی لەمینا، و ئایەتەکانی سوو.

[دەستکاری] گەورەيى سورەتەكە

  • باوکی ئەمامەی باھیلی دەگێرێتەوە: گوێم لێبوو کە پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: ((قورئان بخوێنن، چونکە لە ڕۆژی قیامەتدا دێت و تکا دەکات بۆ خاوەنەکانی ھەردووگوڵ ڕەنگەکە بخوێنن: (سورەتی البقرة) و سورەتی آل عمران چونکە ئەم دوانە لە ڕۆژی قیامەتدا وەک دوو پەڵە ھەور، یا وەک دوو سێبەر، یا وەک دوو پۆل لە باڵندە کە باڵیان ڕەپ کردووە لە ئاسمانا دێن بەرگری لەخاوەنەکانیان دەکەن. سورەتی البقرە بخوێنن چونکە خوێندنی پیت و بەرەکەتەو، وازلێھێنانی مایەی پەشیمانی و خەفەتە، کەسانی بێورەو کەمتەرخەم پێی ناوێرن، معاویە دەڵێ: پێم گەیشتووە کە کەسانی بێورە مەبەستی جا دووگەرانە)).

لە باوکی مەسعودی ئەنصاری دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: ((ھەر کەسێک دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی البقرة لە شەودا بخوێنێتە ئەو بەسیەتی)).

  • لەسورەتی البقرةدا ئایەتی الکرسي کە ئایەتی ٢٥٥ـە زۆربەی موسڵمانان لەبەریانکردووە و گرنگییەکی گەورەیی ھەیە. ابی کوڕی لعب دەڵێ: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: (ئەی (أبو المنذر)دەزانی چ ئایەتێک لە کتێبی خوای باڵادەست لەھەمووان گەورەترە). دەڵێ: وتم: خوا و پێغەمبەری خوا زاناترن، فەرمووی: (ئەی (أبو المنذر) دەزانی چ ئایەتێک کەلە خزمەتیدای، لە کتێبی خوای باڵا دەست لە ھەموان گەورەترە). دەڵێت: وتم (الله لا الە الا ھو الحي القیوم) البقرة ٢٥٥ دەڵێ: دەستی دابەسنگما و فەرمووی: (بەخوا پێکاوتە زانست و زانیاریت لێپیرۆز بێت ئەی (أبو المنذر)). ئیمامی موسلیم ڕیوایەتی کردووە.

[دەستکاری] ھۆکاری ناونانی سورەتەکە

ھۆکاری ناونانی سورەتەکە بە البقرة بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە تێیدا باس لە ڕووداوی مانگاکەی بەنی ئیسرائیل کراوە کە لەسەردەمی پیێغەمبەر موسا بووە.

لە ٢٨٦ ئایەت پێکدێت بەپێی مەسحەفی نووسراوی (چاپکراوی کۆمەڵەی خزمەتکاری شوێنە پیرۆزەکان شا فەھد بۆ چاپکردنی مەسحەفی پیرۆز) (بە عەرەبی مجمع خادم الحرمین الشریفین الملك الفھد لطباعة المصحف الشریف) حەفسی کوڕی سولەیمانی کوفی.

بەپێی مەسحەفی نووسراوی عوسمانی کوڕی سەعیدی میسری وەریگرتووە لە وەرش لە ٢٨٥ ئایەت پێکدێت. لە خوێندنەوەی حەفس {الم} ئایەتی یەکەمی سورەتەکەیە، بەڵام لەخوێندنەوەی وەرش پیتەکانی سەرەتا لەگەڵ ئایەتەکەیدا دوایدایە واتە {الم ذالک الکتاب لاریب فیه ھدیً لِّلمتقین}.

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر