سستیی گورچیلە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئامێری پاک کردنو‏‏‏ە‏‏‏ی خوێن له کاتی توشبوون ب‏‏‏ە‏‏‏ سستی یان له کارک‏‏‏ە‏‏‏وتنی گورچیله‌

سستیی گورچیلە یان لە کار کەوتنی گورچیلە (بە ئینگلیزی: Renal Failure) حاڵەتێکە کە گورچیلە ناتوانێت کردەی پاڵاوتن و فرمانە ئاساییەکانی خۆی بە جێ بھێنێت. دوو جۆری سەرەکی ھەیە ئەوانیش: کتوپڕ (تیژ) زیان پێگەیشتنی گورچیلە (ئەکیووت ڕێناڵ ئینجری) کە زۆر جار چاک ئەبێتەوە ئەگەر چارەسەری باش بە کاربھێنرێ و نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن (کڕۆنیک ڕێنال دیسیز) کە زۆر جار چاک نابێتەوە. ھەر دوو حاڵەتەکەش چەند ھۆکاریکیان ھەیە. سستیی گورچیلە بە زۆری دیاری دەکرێت بە کەمبوونەوی ڕێژەی پاڵاوتنی گورچیلۆکە (glomerular filtration rate)، ئەویش ئەو ڕیژەیەیە کە خوێن ئەپاڵێورێ لە گڵۆڵە لە (توورەکەی بۆمان) ک پێکەوە بە (گۆی ماڵپێچی) دەناسرێن، کە یەکەی پاڵاوتنی خوێنن لە گورچیلە، کە ئەوەش دیاری دەکرێت بە کەمبوونەوە یان نەمانی بەرھەم ھێنانی میز، یان بە تێبینی کردنی پاشماوە زیان بەخشەکانی وەکو (کریاتینین، یۆریا) لە خوێندا. بە پێی ھۆکارەکەی ھەندێ جار دەبێتە ھۆی تێبینی کردنی خوێن لە میزدا ھیماتۆیوریا یان پرۆتینی زیاد لە میزدا پرۆتینۆیوریا. لە سستیی گورچیلەدا لەوانەیە ھەندێ کێشەی وەکوو زیادبوونی شلەی لەش (کە دەبێتە ھۆی پەنەمان)، و زیادبوونی ڕێژەی ترشی و پۆتاسیۆم و فۆسفات، و کەمبوونی ڕێژەی کالسیۆم و لە قۆناغە کۆتاییەکاندا تووشبونی کەم خوێنی (ئەنێمیا)، درێژە کێشانی نەخۆشیەکانی گورچیلە ڕەنگە ببێتە ھۆی ئەگەری تووشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ.

پۆڵێنکردن[دەستکاری]

سستیی گورچیلە دابەش ئەکرێت بۆ دوو پۆل (جۆر): کتوپڕ (تیژ) زیان پێگەیشتنی گورچیلە و نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن، کە ھەردوو جۆرەکەش جیا دەکرێنەوە بە خواستی کریاتینین لە ئاوگدا (سێرۆم)، و لە ھۆکارەکانی تر کە بە کاردێت بۆ جیاکردنەوەی بە سووکی زیان پێگەیشتنی گورچیلە لە نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن بریتیە لە کەمخوێنی یان قەبارەی گورچیلە لە پشکنین. کە لە نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن دا توشبوو تووشی کەم خوێنی و بچووک بوونەوەی قەبارەی گورچیلە دەبێت.m

ھێما و نیشانەکانی[دەستکاری]

نیشانەکانی سستی گورچیلە ھەندێ جار لە قۆناغە زۆر سەرەتاییەکان دەرناکەوێت و لە کەسێک تا کەسێکی تر جیااوازە. ھەندێ لە نیشانەکان:

  • بەرزی ڕێژەی یۆریا لە خوێندا کە دەبێتە ھۆی:
  1. ڕشانەوە و سکچوون کە دەبنە ھۆی وشکبوون و نەمانی شلەی لەش
  2. هێڵنجدانەوە
  3. لە دەستانی کێشی لەش
  4. میزکردن لە شەودا
  • گۆڕان لە ڕێژەی میزکردن و زۆر کات زیادبوونی ڕێژەکە
  1. میزی خوێناوی ھەندێ جار
  2. پەستان یان بوونی تەنگی لە کاتی میزکردن.
  • زیاد بوونی ڕێژەی فۆسفات لە دەبێتە ھۆی:
  1. خوراندن
  2. شکانی ئێسک.
  3. قۆڵنج یان گرژبوونی ماسولکەکان.
  • زیادبوونی ڕێژەی پۆتاسیۆم (hyperkalemia) کە دەبێتە ھۆی:
  1. ناڕێکی لە لێدانی دڵ
  2. ئیفلیجی ماسولکە
  3. شکستی گورچیلە لە دەرکردنی ڕێژەیەکی زۆر لە شلە کە دەبێتە ھۆی:
  4. پەنەمانی لاقەکان، پێ، ئەژنۆ، دەم و چاو، دەستکان
  5. کورتی لە ھەناسەدان بە ھۆی بوونی شلەی زۆر لە سییەکان
  • کەمبوونی ڕێژەی ھۆرمۆنی ھاندەری دروسبوونی پرۆتین (ئیریثرۆپرۆتین) کە ھانی مۆخی ئێسک ئەدات بۆ دروستکردنی خڕۆکەی سووری ھەڵگری ئۆکسجین، لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی خڕۆکەی سووری خوێنی نوێ کە جێگەی خڕۆکە سوورە تێکشکاو و کۆنەکان دەگرنەوە لە باری ئاساییدا ئەمەش دەبێت ھۆی تووشبوونی کەم خوێنی (ئەنێمیا) و لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی:
  1. ھەست کردن بە بێتاقەتی یان ماندویەتی
  2. کێشەی بیرھاتنەوە
  3. سەرگێژی
  4. کەمی پەستانی خوێن
  • زیادبوونی ڕێژەی پڕۆتین لە میزدا
  • ھەندێک نیشانەی تر وەکوو:
  1. لە دەست دانی ئارەزووی خواردن، ناخۆشی تامی دەم
  2. قورسی خەوبردنەوە
  3. تۆخبوونەوەی ڕەنگی پێست
  4. زیادی ڕێژەی پرۆتین لە خوێندا

ھۆکاری توشبوون[دەستکاری]

کتوپڕ (تیژ) زیان پێگەیشتنی گورچیلە (کە پێشتر بە کتوپڕ (تیژ) سستی گورچیلە دەناسرا): زۆرجار بە ڕوودەدات بە ھۆی پچڕانی چوونی خوێن بۆ گورچیلە یان زۆر ژەھراوی بوونی گورچیلە، چونکە کتوپڕ (تیژ) زیان پێگەیشتنی گورچیلە زۆر جار پاش ڕووداو، بریندار بوون، پاش نەشتەرگەری، ھەر حالەتێک بببێتە ھۆی نەچوونی خوێن بۆ گورچیلە ڕوودەدات. و ھەندێک جار زۆر بە کارھێنانی ھەندێک دەرمان وەکوو دژە زیندەیی (antibiotic) یان چارەسەر بە مادەی کیمیاوی(chemotherapy) ببنە ھۆی تووشبوون بە کتوپڕ (تیژ) زیان پێگەیشتنی گورچیلە.

نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن: زۆرترین ھۆکاری باو بۆ توشبوون بە نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن نەخۆشی شەکرەیە و بەرزی پەستانی خوێن بۆ ماوەیەکی زۆر بێ کۆنترۆڵ کردن، و ھەندێک جار بە ھۆی بۆ ماوەیی. ھەندێک جۆری دەرمانیش وەکو ئەسپرین، ئیبۆپرۆفین، ئەسیتامینۆفین (پاراسیتامۆل) دەتوانن ببنە ھۆی توشبوون بە نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن.

پشکنین و دیاری کردن[دەستکاری]

نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن دیاری دەکرێت بە نزیکی بە پێوانی ڕێژەی پاڵاوتنی گورچیلۆکە کە ئەویش بۆ ٥ قۆناغ پۆلێن دەکرێت. ڕێژەی پاڵاوتنی گورچیلۆکەش جیاوازە بە پێی تەمەن، ڕەگەز، قەبارەی لەش.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی