ستیڤ وۆزنیاک

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
وێنەی ستیڤ وۆزنیاک

ستیڤ وۆزنیاک ئەندازیاری کۆمپیوتەر و پڕۆگرام داڕێژەر لەدایکبووی ١١ی ئۆگەستی ساڵی ١٩٥٠ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەدایک بووە ، ناوبراو یەکێکە لە دامەزرێنەرای کۆمپانیای ئەپڵ بەهاوبەشی لەگەڵ ستیڤ جۆبس و ڕۆناڵد واین ، وۆزنیاک ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئەندازیاری کارەبا و زانستی کۆمپیوتەری خوێندوە ، سەبارەت بەژیانی تایبەتیشی ناوبراو لەگەڵ چوار ئافرەت هاوسەرگیری کردووە لەوانە ئەلیس ڕۆبەرتسۆن (١٩٧٦تا١٩٨٠) جیا بوونەوە ئینجا ، کاندیس کلارک (١٩٨١تا١٩٨٧) ئینجا سۆزان مێلکرێن (١٩٩٠ تا ٢٠٠٤) وەلەکۆتایی لەساڵی ٢٠٠٨ تاوەکوو ئێستا لەگەڵ ژانێت هێل دەژی و خاوەنی سێ مناڵیشە . جگە لەناوەکەی خۆی ستیڤ وۆزنیاک بە وۆز یش ناسراوە ، سەرمایەشی لەساڵی ٢٠١١ ١٠٠ ملیۆن دۆلار بووە. لە کارەکانی ستیڤ وۆزنیاک دیزاینکردنی کۆمپیوتەری ئەپڵ یەکەم و دووەم ( Apple I و Apple II) کردووە.

بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]