سانسۆر لە عەرەبستانی سعوودی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە ساڵی ١٩٩٧ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت گەیشتە سعودیە، پاش ماوەیەک بە فەرمانێکی مەلیکی کە ژمارە ١٦٣ی ڕێکەوتی ٢٤/١٠/١٤١٧ی کۆچی بوو، لە بنەڕەتدا خزمەتگوزاری ئینتەرنێت خزمەتگوزارییەکی پەیوەندیکردنە و گەڕانە بەنێو وێب سایتەکان، لەھەمان ساڵدا شاری مەلیک عەبدولعەزیز بۆ زانست و لێکۆڵینەوە دامەزرا بە ئامانجی گەڕان بەدوای وێب سایتە خراپ و بی سوودەکان کە کاریگەری خراپ لەڕووی ئەمنی و بیروباوەڕەوە لەسەر بەکارھێنەران دروست دەکەن و بلۆک کردنیان

ھۆکارەکانی بلۆک کردن لە وڵات[دەستکاری]

  • ھێرشکردنە سەر ئاینی ئیسلام و کەسایەتییە بەناوبانگەکان نێو ئیسلام.
  • وێب سایتێک کە دژ بە بیروباوەڕی ئیسلامی بێت و بانگەشە بۆ مەزھەبی شیعە و ھێرشکردنە سەر مەزھەبی سووننە.
  • وێب سایتێک سووکایەتی بە ھەستی خەڵکی بکات و زانیارییە گرنگ و نھێنییەکانی ناوخۆی وڵات بڵاو بکاتەوە.
  • وێب سایتە نا شەرعییەکان (سێکسییەکان) کە دەبنەھۆی لەڕێ لادانی گەنجانی وڵات و گرتنەبەری خووی خراپ.

ھاوکاری تەواو لەنێوان بەکارھێنەران و لیژنەی چاودێریکردن ھەیە بۆ دۆزینەوەی ئەو وێب سایتانە.

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکیپیدیای عەرەبی