زەریای کاریبی
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
Coordinates: 15°N 75°W / 15°N 75°W
زەریای کاریبی، زەریایەکە لە ناوەندی ناوچەی کاریبی و باشووری ڕۆژھەڵاتی کەنداوی مێکسیک. ئاوەکەی بەشێکە لە ئوقیانووسی ئاتلانتیک. زەریای کارابی دوورگەی زۆرە و ئەم دوورگانە لەبەر کەش و ھەوایان لە نێوان گەشتیارانی ئەمریکای باکوور داژداری زۆرە. ھەروەھا ئەم زەریایە وەک شوێنێک بۆ گەشتیاری لە جیھاندا بەناوبانگە.
ڕووبەری زەریای کاریبی نزیکەی ٢،٧٥٤،٠٠٠ کم٢یە. زەریای کاریبی یەکێک لە قووڵترین زەریاکانی جیھانە و قووڵترین شوێنی نزیکەی ٧،٥٠٠ میترە.
ناوەکەی ھۆزێکی سوورپێست بە ناوی «کاریب» لەسەریان ناوە کە پێش گەییشتنی خەڵکی ئورووپا بۆ ئەم ناوچەیە، بەسەر ناوچەکەدا زاڵ بوون.
وڵات و هەرێمەکانی کاریبی [دەستکاری]
ئەو دوورگە و هەرێم و وڵاتانەی کە زەریای کاریبی پێیان تێپەر دەبێت ئەمانەن:
- بەھاما
- کووبا
- جامایکا
- ھایتی
- کۆماری دۆمینیکان
- پۆرتۆڕیکۆ
- دوورگەی ڤێرگن
- ئەنگویلا
- سەینت کیتس و نیڤیس
- ئانتیگوا و باربودا
- دوورگەی مۆنتستات
- گوادلۆپ
- دۆمینیکا
- فەڕەنسا مارتینیک
- سەینت لووسیا
- باربادۆس
- سەینت ڤینسەنت و گرینادینز
- گرینادا
- ترینیداد و تۆباگۆ
- دورگەی تركیس و كايكۆس
- دوورگەی ئەنتیلی هۆڵەندی
- دوورگەی کایمان
- دوورگەی ئارووبای هۆڵەندی
سەرچاوە [دەستکاری]