زەریای مەڕمەڕە
Coordinates: 40°45′N 28°00′E / 40.75°N 28°E
زەریای مەڕمەڕە (بە یۆنانی: Θάλασσα του Μαρμαρά، بە یۆنانیی کۆن: Προποντίς، بە تورکی: Marmara Denizi) زەریایەکی ناوخۆییە لە باکووری ڕۆژاوای تورکیا کە زەریای ڕەش و زەریای ئێژە تێک دەخاتەوە و بەم جۆرە بەشی ئاسیایی تورکیا لە بەشی ئورووپاییەکەی جیا دەکاتەوە. تەنگەڵانی بۆسفۆر زەریای مەڕمەڕە بە زەریای ڕەش دەگەیێنێ و ھەروەھا ئەستەمبوڵ دەکاتە دوو بەشی ئورووپایی و ئاسیایی؛ تەنگەڵانی داردنێلیش ئەم زەریایە تێکەڵی زەریای ئێژە دەکاتەوە. ڕووبەری زەریاکە ١١،٣٥٠کم٢یە[١] و قووڵترین شوێنی دەگاتە ١،٣٧٠ میتر. سوێرایی ئاوەکەی ٢٢ بەش لە ھەزار بەشدایە و بەم جۆرە لە زەریای ڕەش ھەندێک سوێرترە.
دوو دەستە دوورگە لەم زەریایەدایە: دوورگەکانی میر (بە تورکی: Kizil Adalar) و مەڕمەڕە. ناوی زەریاکەش ھەر لە ناوی ئەم دوورگەیەوە کوتووەتەوە؛ لەبەر بوونی ژێدەرەکانی مەڕمەڕ، لە یۆنانیەوە: μάρμαρον (مارمارۆن)، «مەڕمەڕ».[٢] عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە یەکێک لە دوورگەکانی ئەم زەریایەدا بە ناوی دوورگەی ئیمرالی زیندانی کراوە.
پەراوێز [دەستکاری]
- ↑ Sea of Marmara
- ↑ Marmaron, Henry George Liddell, Robert Scott, A Greek-English Lexicon, at Perseus