زێبولۆن پایک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زیبۆلۆن مۆنتگۆمری بایک (ماوەی ژیان:٥ی کانوونی دووەمی ١٧٧٩ تاکوو ٢٧ی نیسانی ١٨١٣) ، سەرباز و دۆزەرەوەیەکی ئەمریکی بووە ، ساڵی ١٨٠٥ لەگەڵ ٢٠ پیاو لە سانت لویسەوە بەڕێکەوتوون و سەرچاوەی دەریای میسیسیبی دۆزیوەتەوە، لەشەلالەکانی سانت ئەنتۆنی پارچە زەویەکی ٢٠ کیلۆ مەتری کڕیوە و گەیشتۆتە دەریاچەی لیتش و ڕایگەیاندووە کە سەرچاوەی سەرەکی میسیسیبیە، لەساڵی ١٨٠٦ چەند ناوچەیەکی دۆزیوەتەوە، گەشتەکەی لەباکورەوە دەستی پێکردووە تا گەیشتۆتە دەریای کانساس لەباشوریشەوە ڕۆشتووە تا گەیشتۆتە دەریای نبراسکا. زیبۆلۆن بایک لەساڵی ١٨٠٦ لەگەڵ ١٦ پیاوا ڕۆشتووە بۆ ڕۆیاڵ و گەیشتۆتە سەر شاخەکانی کە بەناو ئەوەوە نراوە شاخەکانی بایک دواتر بەرەو باکوری ڕۆژاوا ڕۆشتووە تا گەیشتۆتە کانون سیتی و ئۆیڵ کریک و پاشان بۆ دەریای سوور گەڕاوە و لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکیا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسپانیاوە گیراوە و لەساڵی ١٨٠٧ لەسەر سنورەکانی ئەمریکا ئازادیان کردووە. زیبۆلۆن بایک لە ساڵی ١٨٠٦ پلەی سەربازی بەرزکراوەتەوە بۆ نەقیب، لەساڵی ١٨٠٨ کراوە بەڕائید، لەساڵی ١٨٠٩ کراوە بە موقەدەم، لەساڵی ١٨١٢ پلەی سەربازی بەرزکراوەتەوە بۆ عەقید، لەساڵی ١٨٠٩ بۆ ساڵی ١٩١٠ نوێنەری سەربازی بووە، لەساڵی ١٨١٢ جێگری عەریفی دەریاوانی بووە و بەشداری لەجەنگی ساڵی ١٨١٢ کردووە لە کەنەدا. زیبۆلۆن بایک کتێبێکی بەرھەم ھێناوە سەبارەت بە سەرچاوەکانی دەریای میسیسیبی و گەشتێک دەربارەی ئیسپانیای نوێ و ساڵی ١٨١٠ لە ڤیلادلڤیا بڵاوکراوەتەوە و ساڵی ١٨١١ دووبارە لەلەندەن چاپکراوەتەوە و ساڵی ١٨١٢ لەپاریس بەزمانی فەرەنسی چایکراوەتەوە، ساڵی ١٨١٢ و ١٨١٣ بە زمانی هۆڵەندی چاپکراوەتەوە. زیبۆلۆن بایک لە ٢٧ ئەبریلی ساڵی ١٨١٣ لەکاتی جەنگدا بەردێکی گەورە کەوتۆتە سەریا و بەو هۆیەوە مرد.

سەرچاوە[دەستکاری]