زینەدین زێدان

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

یاریزانی‌ به‌نابانگ (زینه‌دین زیدان) لە ٢٣ی جوونی ساڵی ١٩٧٢ له‌ ژن وپیاوێكی‌ به‌ڕه‌گه‌ز جه‌زائیری‌ له‌شاری‌ مارسیلیا له‌دایك بووه‌ ، یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بووە لەئێستادا وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی یانەی

زێدان لەنێو یاریگادا ساڵی ٢٠٠٨.

ناوەرۆک

[دەستکاری] ژیانەی وەرزشی

لەماوەی ژیانی وەرزشی لەماوەی ٥٠٦ یاری ٩٦ گۆلی تۆمارکردووە وە لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا ٣١ گۆلی تۆمارکردووە لەکۆی ١٠٨ یاریدا

[دەستکاری] ئەو یانانەی یاری بۆکردووە

  • یانه‌ى (كان) ى فه‌رِه‌نسى، له‌نێوان ساڵانى ١٩٨٨ و ١٩٩٢ .
  • یانه‌ى (بۆرِدۆ) ى فه‌رِه‌نسى، له‌نێوان ساڵانى ١٩٩٢و ١٩٩٦.
  • یوڤانتۆس، له‌نێوان ساڵانى ١٩٩٦و ٢٠٠١.
  • رِیال مه‌درید، له‌ساڵى ٢٠٠١ - تاوەکوو وازی لەیاریکردن لەگەڵ یانەکان هێنا لەساڵی ٢٠٠٦


[دەستکاری] هەڵبژاردەی فەڕەنسا

بۆیەکەمینجار لەساڵی ١٩٩٤ پەیوەندی بەهەڵبژاردەکەوە کە فەڕەنسا بوو توانیان جامی جیھانیی فیفا لەساڵی ١٩٩٨ بەدەست بهێنن وە پاش تەنیا دوو ساڵ لەساڵی ٢٠٠٠ توانیان جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بەدەست بهێنن وە لەساڵی ٢٠٠٦ لە جامی جیھانیی فیفا پلەی دووەمیان بەدەست هێنا دوای ئەوەی لەیاری کۆتایی بەرامبەر ئیتالیا دووچاری شکست هاتن

زێدان لەکاتی یاریکردنی بۆیانەی ڕیال مەدرید لەساڵی ٢٠٠٥.

[دەستکاری] کاری ڕاوێژکاری

لەساڵی ٢٠٠٩ دوای ئەوە فلۆرەنتینۆ پیرێز هەڵبژێردرا وەک سەرۆکی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ناوبراو هەستا بەدانانی زینەدین زێدان وەک ڕاوێژکاری یەکەمی خۆی لەئێستادا بۆکڕینی یاریزان و بڕیارە چارەنووسازەکانیش بڕیاری زێدان وەردەگیرێت

[دەستکاری] کاری خێرخوازی

لەدوای وازهێنانی لەیانە و هەڵبژاردەکان زێدان کاری خێرخوازی ئەنجام دەدات لەڕێگای یاریکردن کە داهاتەکەی بۆ کاری خێرخوازی خەرچ دەکرێت

[دەستکاری] سەرچاوە

  • ویکی فەڕەنسی
ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر