کوڵکداران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کوڵکدارەکان (بەئینگلیزی: Ciliophora) کوڵکییان ھەیە، کە دەرپەڕیووی سایتۆپلازمی کورتن، لە شێوەی گەندەموودا، پەردەی خانەکە دادەپۆشن، کوڵکەکان بۆ جووڵە لە ئاودا یان بۆ پاڵپێوەنان لە ھەوادا بەکاردەھێنن. کوڵکدارەکان گەندەمووکانییان بە ھاوییەکی دەدەن بەیەکدا و شەپۆل پێک دێنن کە بە خانەکەدا تێپەڕ دەبێت و وایان لێ دەکات کە بەدەوری تەوەرەی خۆیاندا بسووڕێنەوە. کوڵکدارەکان لە گۆماو و ئاوە ھێواش ڕەوەکاندا کە ڕووەکەکان و ماددە ئەندامییە شیبوەوەکانییان تیدایە، دەژین. پارامیسیۆم نموونەی ئەم کۆمەڵەیەی سەرەتاییەکانە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ پەڕتووکی زیندەزانیی پۆلی یانزەهەمی زانستی - وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (لاپەڕە ٩٥)