زیندەوەرە سەرەتاییە ڕەگەپێیەکان

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ڕەگەپێیەکان (بەئینگلیزی: Sarcodina) سەدان جۆری ئەمیبادەگرێتەوە کە لە ئاوە سازگار و سوێرەکاندا یان لە خاکدا دەژین، بەڵام ھەندێک جۆرەکانی وەک ئەمیبای سکچوون بەمشەخۆریی لەو ڕیخۆڵەی مرۆڤدا دەژین، نەخۆشییەکی کوشندە پەیدا دەکەن کە بە سکچوونی ئەمیبیی ناو دەبرێت. ئەم ئەمیبایە لەڕێگەی خۆراک و ئاوی پیسەوە دەچنە لەشەوە. پاشان دەگوێزرێتەوە بۆ خوێن و جگەر و ئەندامەکانی تر. ڕەگەپێیەکان، لەڕێگەی گەندەپێوە دەجووڵێن کە درێژبوونەوەی سایتۆپلازمن کاتێک ئیندۆپلازم بەشێکی ناوەوەی سایتۆپلازم پاڵ بە ئەکتۆپلازم یان چینی دەرەوەی دەنێت، پەیدا دەبێت. بەرەو پێشەوە درێژبوونەوەیەکی پەل ئاسا پێک دێنێت، ئەم شێوازی جووڵەیەیش پبە جووڵەی ئەمیبیی ناودەبرێت. ھەروەھا ڕەگەپێیەکان گەندەپێ بۆ خۆراک وەیرگرتن بەکاردەھێنن، کە بەگەندەپێیەکان گەمارۆی خۆراکەکە دەدەن و قووتی دەدەن لەڕێی کرداری ھاوردەی خانەییەوە. ھەندێک لە سەرەتاییەکان سەدەفییان ھەیە، لەوانە؛ کوندارەکانن کە لە زەریاکاندا دەژین. سەدەفەکانییان لە کاربۆناتی کالسیۆم پێک ھاتووە، ھەروەھا تیشکدارەکانیش کە لە گۆماوەکاندا دەژین؛ سەدەفەکانییان لە دوانۆکسیدی سیلیکا پێک ھاتووە. سەدەفەکانی ئەم زیندەوەرانە لەبنکی ئاوەکاندا جێگیربوون و چینێکی نیشتەنی و جیڕی دەباشیرییان پێک ھێناوە کە لە شێوەی زەویی وشکانییدا دەرکەوتووە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. پەڕتووکی زیندەزانیی پۆلی یانزەهەمی زانستی - وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (لاپەڕە ٩٥)