زیندەوەرە سەرەتاییەکان

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە زیندەوەرە سەرەتاییەکان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە سەرەتاییەکان (روونکردنەوە).

سەرەتاییەکان (بەئینگلیزی: Protozoa) وردبینە زیندەوەری تاکخانەن، زۆربەیان خۆنەژێنن، گەردە بچووکەکان یان خانەکان قووت دەدەن، ئەم گەردانە لە خۆراکە بۆشاییدا ھەڵدەوەشێنن، کە بۆشایین بە پەردە دەورەدراون و ئەنزیمی ھەرسکەرییان تێدایە. زۆر لە جۆرە سەرەتاییەکان سەربەست دەژین، لەژینگە ئاوییەکاندا یان لە خاکدا. زۆر جۆرییان پلانکتۆنە گیانەوەرییەکان پێک دەھێنن. زۆر لە سەرەتاییە مشەخۆرەکان دەبنە ھۆی نەخۆشیی ترسناکی ھەچەشن بۆ مرۆڤ، وەک مەلاریا، سکچوونی ئەمیبیی، خەوە نەخۆشیی ئەفریقیی. ئەو سەرەتاییانەی کە لە ئاوە سازگارەکاندا دەژین، پارێزگاریی ھاوسەنگیی ناوەکییان دەکەن، و خانەکە لە ئاوی زیادە ڕزگار دەکەن لەڕێگەی گرژۆکە بۆشاییەوە. [١]

پێرست

[دەستکاری] پۆڵێنکردن[٢]

سەرەتاییەکان بۆ چوار لق پۆڵێن دەکرێن:

[دەستکاری] لقی (گۆشتییەکان) ڕەگەپێیەکان

ڕەگەپێیەکان (بەئینگلیزی: Sarcodina) سەدان جۆری ئەمیبادەگرێتەوە کە لە ئاوە سازگار و سوێرەکاندا یان لە خاکدا دەژین، بەڵام ھەندێک جۆرەکانی وەک ئەمیبای سکچوون بەمشەخۆریی لەو ڕیخۆڵەی مرۆڤدا دەژین.

[دەستکاری] لقی کوڵکدارەکان

کوڵکدارەکان (بەئینگلیزی: Ciliophora) کوڵکییان ھەیە، کە دەرپەڕیووی سایتۆپلازمی کورتن، لە شێوەی گەندەموودا، پەردەی خانەکە دادەپۆشن، کوڵکەکان بۆ جووڵە لە ئاودا یان بۆ پاڵپێوەنان لە ھەوادا بەکاردەھێنن.

[دەستکاری] لقی قامچیدارەکان

قامچیدارەکان (بەئینگلیزی: Zoomastigina) قامچییەک یان کۆمەڵە قامچییەکییان ھەیە، کە پێکھاتووی شێوە زیادەی درێژن، بۆ جووڵە بەکاردێت. جووڵەی قامچیی (شەپۆلییە) پاڵ بە زیندەوەرەکەوە دەنێت یان بەرەو ئاوەکەی ڕادەکێشێت.

[دەستکاری] لقی سپۆڕدارەکان

سپۆردارەکان (بەئینگلیزی: Sporozoa) نموونە پێگەیشتووەکانی سپۆردارەکان بە نەبوونی ئەندامۆچکەی جووڵە جیا دەکرێنەوە، زۆربەی جۆرەکانی سپۆردارەکان مشەخۆرن.

[دەستکاری] سەرچاوەکان

  1. پەڕتووکی زیندەزانیی پۆلی یانزەهەمی زانستی - وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (لاپەڕە ٩٣)
  2. پەڕتووکی زیندەزانیی پۆلی یانزەهەمی زانستی - وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (لاپەڕە ٩٤)
ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر