زیبکە

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
پەڕگە:زیپکە.jpg
زیپکەی حەڤدە ساڵێکی مێ

زیپکە بریتییە لە ھەوکردنی پێست لە ئەنجامی زۆر چالاک کارکردنی ( Overactivity ) چەورییە گلاندەکان کە بە بنکەی مووەکانەوە نووساون ( ‌Hair Follicles ). ئەمەش‌ کاتێک ڕووئەدات کە چەورییە ‌ گلاندەکان ( Oil glands – Sebaceous ) دەست ئەکەن بە چالاکی لە دەوروبەری باڵق بوون دا، واتە کاتێک کە ئەو گلاندانە ھان ئەدرێن لە لایەن ھۆرمۆنی نێرینەوە کە لە گلاندی ئەدرینالینەوە ( Adrenal Gland ) کە لەسەر گورچیلەکانی ھەردو ڕەگەز ( کوڕ و کچ )‌ دەرئەدرێن. ‌ ‌ کاتێ چەورە گلاندەکان زۆر چالاک ئەبن دەردراوێکی چەور دەرئەدەن بۆ ناو پێست ، بە تایبەتی گلاندەکانی ئەو کەسانەی کە زیپکەیان ھەیە زۆر ھەستیارن بۆ ڕێژەی ھۆرمۆنێک کە بە شێوەی سروشتی لە خوێنی ھەردوو ڕەگەزەکەدا ھەیە (‌ پیاو و ژن ) و بە تێستۆستیرۆن ( Testosterone ) ناسراوە. ھۆکارەکانی زیپکەی گەوەرە ساڵان و لاوان بە گشتی بریتین لە فاکتەری ھۆرمۆنی، خواردن، بایۆلۆجی و دەوروبەر، کەمی ڤیتامینی لەش، فشاری دەرونی ...ھتد، بەڵام لە ڕاستیدا ئەتوانین بڵێین کە ھۆکارەکان بریتین لە تێکەڵێک لەم فاکتەرانە و تەنھا نین.

پێرست

[دەستکاری] نیشانەکانی زیپکەی لاوێتی

نیشانە بڵاوەکانی زیپکەی لاوێتی بریتین لە بونی خاڵی سوور یان ئاوساوی لەسەر پێست کە نامێنن بەڵام سەرھەڵئەدەنەوە لە بواری پزیشکی دا بە پپیمپڵ ناو دەبرێن ( Pimples ).

گلاندە چەوریەکان کە ڕاستەوخۆ ئەکەونە ژێر پێستەوە، بەردەوام چەوری دروست ئەکەن و دەری ئەدەنە دەرەوە لە ڕێگای کونەکانی پێستەوە. ئەم چەوریە پێست] چەور ئەکات و ئەیپارێزێت، بەڵام لە ھەندێ باری تایبەتی دا ئەو خانانەی پێست کە نزیکن لە لە دەمی کونەکانی کرانەوەی چەوریە گلاندەکانەوە کونەکان بلۆک ئەکەن و ئەیانگرن و لە ئەنجامدا چەوری کۆئەبێتەوە لە ژێر پێست دا.‌‌ بەکتیریا کە لەسەر پێستی ھەموو کەسێک ئەژی بە خێرایی کاری خۆیان ئەنجام ئەدەن لەسەر چەوریە کۆبوەوەکە و بە شێوەیەکی زۆر گەشە ئەکەن و زیاد ئەبن و لە ئەنجام دا ئەبنە ھۆی ھەو کردنی شانەکانی دەوروبەر و بەمەش زیپکە دروست ئەبێت. ئەگەر ھەو کردنەکە ڕاستوخۆ نزیک پێست بێت ئەوا جەراعەتی تیا دروست ئەبێت و بە شێوەی دومەڵی زۆر بچوک دەرئەکەون ( Pustules )، ئەگەر قوڵتر بوون گرێی بچوک کە بە پاپیوڵ یان پیمپڵ ( Papules Or Pimples ) ناودەبرێن، ئەگەر قوڵتریش بوون ئەوا کیس ( Cyst ) دروست ئەبێت. ئەگەر چەوریەکە ڕێگای ھەبێت بۆ سەر پێست و دەرچوە دەرەوە ئەوا سەری سپی ( Whiteheads ) دروست ئەبێت، لە کاتێکدا ئەگەر چەوریەکە‌ کارلێکی کرد لەگەڵ ئۆکسجینی ھەوا دا و ئۆکسا ( Oxidized ) لەو کاتە دا چەوریەکە ڕەنگەکەی لە سپیەوە ئەگۆڕێت بۆ ڕەش و لە ئەنجام دا سەری ڕەش ( Blackheads ) دروست ئەبێت.

[دەستکاری] چارەسەی زیپکەی لاوێتی

لەم ڕۆژگارەدا ھەموو جۆرێکی زیپکەی لاوێتی ئەتوانرێت چارەسەر بکرێت.

کلیلی چارەسەر و پێشگیری لە سەرھەڵدانەوەی زیپکەی لاوێتی خۆی ئەبینێتەوە لە زانینی ئەوەی کە : -- چارەسەری زیپکە پێک دێت لە کەم کردنەوەی دروست کردنی چەوری، لابردنی شانە مردوەکانی پێست ، لەناوبردن و کوشتنی بەکتیریا بەھۆی دەرمانەوە چ لەسەر پێست یان لە ڕێگەی وەرگرتنیان لە دەمەوە. چارەسەرەکەش پشت ئەبەستێت بەوەی کە زیپکەکان سوکن، مام ناوەندین یان بە قورسی دەرکەوتون ( Mild، Moderate، Sever ). پێویستە ئەوەش بزانین کە چارەسەرەکە پەیوەستە بە :

• جوان خاوێن کردنەوەی پێست بە جۆرێک وای لێ بکرێت پێست دور بێت لە چەوری. • خواردنی خۆراکی ھاوسەنگ کە سەوزە و میوە و ڕیشاڵی فایبەری تیا بێت. • خواردنی خۆراکی خاو ( گەرم نەکراو ) و ئەو خوراکانەی‌ مادەی زینک ( Zink ) یان تیایە. • دورکەوتنەوە لە بەکارھێنانی ئەلکھول و توتن و کافاین. • دورکەوتنەوە لە بەرھەمەکانی شیرەمەنیەکان. • دورکەوتنەوە لە خواردنی شیرینیەکان. • دورکەوتنەوە لەو خواردەمەنیانەی کە ڕێژەیەکی زۆر ئایۆدین ( Iodine ) یان تیایە وەک خوێ یۆددارەکان.

[دەستکاری] چارەسەری زیپکەی لاوێتی

بە سەدان دەرمانی چارەسەری زیپکە لە دەرمانخانەکان دا بەرچاو ئەکەوێت، بەڵام پرسیارەکە لێرەدایە کە کام لەو دەرمانانە گونجاوترین چارەسەرە بۆ جۆری پێستی تۆ ؟. کەواتە ئەو دەرمانە ھەڵبژێرە کە گونجاوترین و باشترینە بۆ چارەسەری جۆر و باری پێستت. لە ئێستا دا زۆرترین دەرمان کە بەکار ئەھێنرێن بریتین لە :--

  • ئێکسپۆسد ( Exposed )

بەکاردێت بۆ پێستی ئاسایی و حەساس و زیپکەی سوک، ئەم جۆرە بەکاردێت بۆ دەم وچاو و مل واتە ئەو شوێنانەی کە بەدەرەوەن و ئەتوانێت خانەکانی پێست نوێ بکاتەوە و کونەکانی پێست ناگرێت و زیپکەکان ناھێڵێت و سوربونەوەی پێست کەم ئەکاتەوە.‌

  • دێرماجێست ( Dermagist )

بەکاردێت بۆ چارەسەری زیپکەی قورس کە بە خێرایی دەرئەکەون و ئەم چارەسەرە یەکێکە لە باشترین دەرمان کە پاڵپشتیەکی زانستی زۆری ھەیە لەم ڕۆژگارەدا.

  • زینمید ( Zenmed )

ئەم چارەسەرە ھاوکات بەکاریش دێت بۆ پێستی چەور بۆ پشت، سنگ و زیپکەی لەش، ھەرچۆن بۆ دەم وچاویش بەکاردێت. بە شۆڕشێک لە چارەسەی زیپکەی لاوی ئەژمێرێت و بە جۆرێک دروست کراوە کە ئەتوانێت چارەسەری زیپکەکان بکات لە ڕەگەوە، بە مانایەکی تر ئەتوانێت چارەسەری ھەوکردن بکات لە سەرچاوەکەیەوە چونکە ڕاسەوخۆ ئەگاتە سەرچاوەی ھەوکردنەکە لە پێست دا، ھۆرمۆنەکان ڕێک ئەخات و ھاوسەنگیان ئەکات، و پێست خاوێن ئەکاتەوە و لە ھەمان کات دا کارەکەی بۆ ماوەی ٢٤ کاژێر ئەمێنێتەوە.


یەکێکی تر لە نیشانەکانی زیپکەی لاوان بریتیە لە ھەو کردن و سوربونەوە و دروست بونی گرێیەکی پڕ لە شلە لە ژێر پێست دا بە کیس ( Cyst )‌ ناو دەبرێت و ھەندێ جار ئەم کیسانە تیرەکەیان‌ یەک ئینج ئەبێت. زیپکە بە زۆری لە دەموچاو، مل، شان و پشت دەر ئەکەون و لەوانەیە سوک بن یان زۆر زۆر بە قورسی دەربکەوان (Sever Mild To ) لەوانەیە چەند مانگێکی کەم بخایەنێ، یان چەند ساڵێک یان تەواوی ژیان ھەر بمێنێت. زیپکە ئەگەر بە سوکی دەرکەوێت ئەوا تەنھا سەری سپی و سەری ڕەش ( Whiteheads & Blackheads ) دروست ئەکات، بەڵام لە ھەمان کات دا لەوانەیە ئەمانە ھەو بکەن بە بەکتیریا لە ڕێی کونەکانی پێستەوە و لە ئەنجام دا پیمپڵ ( Pimples ) دروست بکەن.ئاوساوی لە ژێر پێست دا بە بێ ئەوەی کونی کراوەی ھەبێت بۆ سەر پێست بە سەر سپی ( Whiteheads ) ناو دەبرێن، ئاوسان و سوربونەوەی پێست و دروست بونی گرێ کە پڕە لە جەراعەت بە دومەڵی بچوک ( Pustules ) ناو دەبرێن.نیشانەیەکی تری بریتیە لە دەرکەوتنی خاڵی تۆخ یان ڕەش کە کونی بچوکی کراوەی تیایە لە ناوەڕاستی دا و بە سەر ڕەش ( Blackheads ) ناو دەبرێن.

[دەستکاری] سەرچاوەکان

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر