زرێبار (گۆل)
Coordinates: 35°32′N 46°08′E / 35.533°N 46.133°E
ئەم وتارە سەبارەت بە گۆلی زرێبار نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە زرێبار (ڕوونکردنەوە).
زرێبار یان زرێوار لە درێژایی جوگرافیایی ٤٦ دەرەجە و ٦ دەققە و پانایی جوگرافیایی ٣٥ دەرەجە و ٣١ دەقە و بەرزایی ١٢٥٠ مەتر لە ئاستی زەریـا ئازادەکان و لە پارێزگای کوردستانی ئێران و لـە سێ کیلۆمێتریی رۆژئاوای شاری مەریواندا ھەڵکەوتووە. ئاڕاستەی ھەڵکەوتنەکەشی باشووری-باکوورییە. درێژایی ناونجیی زرێبار ٦/٥ کیلۆمەترە. پانتاییەکەی ١٥ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. زۆرترین قووڵاییەکەی ٦ مەترە. نزیکەی ٣٠ ملـیۆن مەتری شەش‌گۆشە ئـاوی تێدایە. ڕادەی ناونجیی بارینی ساڵانە لـە زرێباردا ٧٨٦ میلیمەترە. سەرچاوەی ئاوی زرێبار بریتییە لە کانییەکانی بنی زرێبار و بارین. لە بڕێک لە زستانە سەردەکاندا زرێبار بە تەواوی دەڕچێت. شوێنی کانییەکان نەختێک دێرتر دەڕچن.
پێرست |
ناو و ئەفسانەی زرێبار [دەستکاری]
ئەنوەر ڕەوشەن لێکۆڵینەر و نووسەری مەریوانی، لە ساڵی ٢٠٠٨ دا، فیلمێکی بەڵگەیی بەناوی زرێبار، شوناسێکی دێرینی ئەم ھەرێمە ئامادە کرد. لە بەشی یەکەمی فیلمەکەدا پسپۆڕان و لێکۆڵینەرانی شاری مەریوان لەسەر ناو و مێژووی زرێبار لێدوانێکی زۆر دەکەن و چەند پیرەوەپیاوی ناوچەکە ئەفسانەی دروست بوونی گۆلەکە دەگێڕنەوە. ئەفسانەکە وایە کە لە جێگەی گۆلەکەدا شارێک بووە کە حاکمەکەی ناوی فەیلەقووس بووە. دەروێشێک لەگەڵ ژنە دووگیانەکەی بە سواریی کەرێکەوە دەگەنە شارەکە و پیاوانی فەیلەقووس کلکی کەرەکە دەقرتێنن و ژنەکە دادەکەوێت و مناڵەکەی لەباردەچێ. دەروێشەکە سکاڵا دەکا لە حاکم. فەیلەقووس بە خراپتر وەڵامی دەداتەوە و دەروێشەکە دەچێتە سەر کێوێک و سەری لە سەر زەوی دادەنێت و دەپاڕێتەوە لە خوا. کە سەر بەرز دەکاتەوە شارەکە بووە بە ژێر ئاوەوە و گۆلی زرێبار بەم شێوە دروست دەبێ. لە بەرزایییەکانی ڕۆژھەڵاتی زرێباردا قەبرێک ھەیە کە دەوترێ قەبری ئەو دەروێشەیە.
هۆنراوه‌ی شاعیره کورده‌کان سه‌باره‌ت به زرێبار [دەستکاری]
مامۆستا ناری له هۆنراوه‌یه‌کدا که بۆ شێخ مەحموودی حەفیدی وتوه ده‌ڵێت:
که من غه‌رقی زرێباری خه‌می تۆ بم له بێلوودا
له ناڵه و شیوه‌ن و ده‌رد و خه‌می ئه‌غیار و یارم چی
هه‌ر وه‌ها مەولەوی له شێعرێکدا ئاوا باسمان بۆ ده‌کات:
ساتێک قافڵه‌که‌ت ساکن که سه‌یر بۆ
یه عــهرزێ دێرم ئۆغـــرت خێــــر بـۆ
گێجی زرێبار هه‌رسم مه‌وج وه‌رده‌ن
سارای مەریوان ته‌مام هه‌ڕ که‌رده‌ن
بازش هه‌ناسه‌م ، سوب وه‌نه‌ش ده‌رۆ
یه‌خ که‌رۆ ، قه‌تار ئاسان بوویه‌رۆ
پێشانگا [دەستکاری]
سەرچاوەکان [دەستکاری]
- کورتەیەک لەسەر زرێبار - ھیوا بووتیمار - ماڵپەڕی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی چیا (سەردانی ٢٩/٤/٢٠٠٩)
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||