دەزگای گۆلجی (خانە)
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
دەزگــــای گـــــۆلــــجـی ( بە ئینگلیزی:Golgi apparatus ) ئەندامۆچکەیەکی تایبەتمەندە لە ئامادەکردن و گۆڕانکاریکردن لە پێکهاتن و دەردانی ئەو ماددانەی لە ناو خانەدا دروست دەکرێن. ئەم ئەندامۆچکەیە بریتییە لە کۆمەڵێک پەردە کە بە تەواوی لە ناوە پلازمە تۆڕ (Endoplasmic Reticulum) دەچێت. دەزگای گۆلجی گۆڕان لە پێکهاتنی ئەو پرۆتینانەدا دەکات کە ئامادەکراون بۆ ناردن بۆ دەرەوەی خانە بەهۆی ئەو چیکڵدانانەی دەزگای گۆلجی خۆیەوە دروستیان دەکات ، ئەمەش بە هاوکاری پتەوی لەگەڵ ناوە پلازمە تۆڕ ئەنجام دەدرێت.
[دەستکاری] سەرچاوەکان
- Holt : Modern Biology
- http://en.wikipedia.org