دەروونناسی پێچەوانە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

دەروونناسی پێچەوانە لە زانستی دەروونناسیدا بریتیە لەوەی کە لە بری ئەوەی هانی کەسێک بدرێت هەڵس و کەوتێکی خوازراو بکات، هانی بدەی پێچەوانەکەی (نەخوازراوەکە) ئەنجام بدات. ئەمە وا لە کەسەکە ئەکات دژایەتی "هەوڵی قەناعەت پێکردنەکە" بدات و بە پێجەوانەوەی نەخوازراوەکەوە هەڵس و کەوتە خوازراوەکە ئەنجام بدات. لە دەروونناسیدا ئەمە بە 'کارلێککاری' ناسراوە.


منداڵ[دەستکاری]

ئەم جۆرە "تاکتیکە" دەروونناسیە زۆرجار لەگەڵ منداڵاندا بەکاردێت. لە بەر ئەوەی منداڵ لە کاتێکدا "فەرمان" بدرێت بەسەریدا یان پێی بوترێت کارێک ئەنجام بدات ترسی لەدەستدانی ئازادی هەڵس و کەوتی لا دروست ئەبێت بۆیە ئەکرێ پێچەوانەی کارەکە بکات. هەربۆیە دایکان و باوکان "دەروونناسی پێچەوانە" بەکار دێنن. بۆ نمونە لە کاتێکدا بیانەوێت منداڵەکیان بچێتە دەرەوە پێی ئەڵێن نەچێتە دەرەوە بەو هیواەیە ئەویش پێچەوانەکەی هەڵبژێرێت و بچێتە دەرەوە. هەرچەن بە فەرمی سەرچاوەیەک نەدۆزرایەوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ئایا ئەم جۆرە تاکتیکە بنەمایەکی زانستی هەیە یان نا، گەڕانێک لە google scholar دەری ئەخات کە ئەم دەستەواژەیە وادیارە زانستی نیە و تەنها ۳۲٤٠ ئەنجام هەبوو بۆ "Reverse Psychology" بە جوتکەوانەوە. [١]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]