دەروازە:شەڕ/فڕۆکەی هەڵبژێردراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی فڕۆکەی ئێف-۲۲ لەئاسمان
وێنەی فڕۆکەی ئێف-۲۲ لەئاسمان

ئێف-٢٢ ڕاپتۆر فڕۆکەیەکی جەنگی پێشکەوتووی ئەمریکایە. لەسەرەتای ساڵی ھەشتاکاندا دەستیپێکرد بۆ دروستکردن و پەرەپێدانی فڕۆکەیەکی جەنگی زۆر پێشکەوتوو، ئەم فڕۆکە جەنگییە بە یەکەمین فڕۆکە جەنگییەکانی وەچەی پێنجەم دادەنرێت و بەتایبەتی بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ھێزی ئاسمانی ڕووسی لەکاتی جەنگی ساردی نێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوودا دروستکراوە. لەگەڵ ڕووخانی دیواری بەرلیندا ئەرکەکانی ئەم فڕۆکە جەنگییانە زیادیان کرد و چەندین ئەرکی تریان پێسپێررا وەک ئەرکەکانی پێکانی ورد و دروستی ئامانجەکانی سەر زەوی.

(زیاتر…)