دۆڵی گورگەکان
|
|
|
|---|---|
![]() دەستپێکی زنجیرەکە بە تورکی |
|
| کاست | نەجاتی شاشماز کینان جۆبان گۆرکان یوکون... |
| دەرهێنەر | ڕاجی شاشماز |
| پەخشی یەکەم | ٢٠٠٣ |
| دوایین پەخش | بەردەوامە |
| وڵات | تورکیا |
دۆڵی گورگەکان (بە تورکی: Kurtlar Vadisi، بە عەرەبی: وادي الذئاب) زنجیرە درامایەکی کۆمەڵایەتی تورکییە، و بریتییە لە زنجیرەیەکی پۆلیسی و ئەو ڕووداوە ڕاستیانە لە خۆدەگرێت کە لە زۆربەی دەوڵەتەکاندا ڕوو دەدەن لە چوارچێوەی درامایەکدا کە نزیکە بە تۆمارکردنێکی ڕاستییەکان، و زنجیرەکە جیادەکرێتەوە بە بوێرانە وئازایەتیەکی زۆر و ڕوونی لە ئاشکراکردنی گەندەڵی حکومەتەکان و ڕژێمە سیاسییەکان و پەیوەندییان بە مافیاوە، و ئەم درامایە تەنگەژە و دەمەتەقێیەکی فراوانی لە ئیسرائیلدا نایەوە بە هۆی نیشاندانی ڕێگا و شێواز و پەیوەندی زانیاریدانی ئیسرائیل بە ئەنجامدانی تاوان و پاڵپشتکردنی تیرۆر و مافیاوە. و نمایشکردنی دراماکە دەستی پێکردووە لە تورکیا لە ساڵی ٢٠٠٣وە تا ئێستا هەر بەردەوامە و وەرزی شەشەمی لێ نمایش دەکرێت، و لە ساڵانی پێشتردا پێنج بەشی تری لێ پەخشکراوە، و جەماوەرێکی بەرفراوانی هەیە و دۆبلاژکراوە بۆ زۆر لە زمانە جیهانییەکان.
رۆڵی سەرەکی دراماکە لەلایەن هونەرمەندی ناسراوی تورکی نەجاتی شاشمازەوە دەبینرێت.
پێرست |
کاستی بەرهەمەکە [دەستکاری]
بەرهەمهێنەرەکانی بەشی یەکەمی دۆڵی گورگەکان کە لە ساڵانی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٥ی خایاند هەردوو ناوداری تورکیا عوسمان سیناو و ڕاجی شاشماز بوون، و دەرهێنانی بەشەکانی تری دۆڵی گورگەکان لەلایەن ڕاجی شاشمازەوەیە، و هەروەها ئەو نووسەرانەی بەشدارن لە نووسینی ڕووداوەکانی بەشە جیاوازەکانی دۆڵی گورگەکاندا ئەمانەن؛ ڕاجی شاشماز، بەهادیر ئۆزدنەر، جونێت ئایسان، محەمەد تورگۆت، ئەحمەد یورداکول.
و ئەکتەرە سەرەکیەکانی ڕۆڵ دەبینن لە درامای دۆڵی گورگەکان ئەمانەی خوارەوەن؛
| ناو | ناو (بە تورکی) | ناوی لە دراماکەدا |
|---|---|---|
| نەجاتی شاشماز | Necati Şaşmaz | پۆڵات ئەلەمدار (موڕاد عەلەمدار) |
| کینان جۆبان | Kenan Çoban | عەبدول حەی جۆبان |
| گۆرکان یوکون | Gürkan Uygun | مێماتی |
| ئیرهان ئوفک | Erhan Ufak | ئیرهان (عومران) |
| ئەمین ئۆلجای | Emin Olcay | بابا عومەر |
| سەرپیل تامور | Serpil Tamur | ماما نەزیفە |
بەشی یەکەم [دەستکاری]
ڕوو داوەکانی بەشی یەکەم درامای دۆڵی گورگەکان ئەسوڕێتەوە لەسەر کەسایەتی عەلی جاندان، کە مناڵێک بووە لە پەناگەی بێ باوکان و ئێستا ئەفسەری زانیاریدانە، و لەڕێگە سەرۆکە ڕاستەوخۆکەیەوە داوای لێدەکرێت کە بچێتە پڕۆسەیەکی نهێنییەوە لەناو جەرگەی مافیاکاندا کە ناسراون بە کۆڕی دۆڵی گورگەکان.
و بۆ دەستپێکردنی ئەم پڕۆسەیەش پێویستە عەلی جاندان شێوەی خۆی بگۆڕێت و بە کەسایەتییەکی نوێ بێتەوە، و لە دوای چەند نەشتەرگەرییەکی جوانکاری بۆ گۆڕینی شێوەی ڕووخسار و دەنگی و کەسایەتی پۆڵات ئەلەمدار (موڕاد عەلەمدار) لەدایک دەبێت. و هەڵدەسێت بە نزیکبوونەوەی لە سەرکردەکانی مافیاکان و چوونە ناو ژووری کاروبارەکانیانەوە تا بە پلانەکانیان بزانێت و بۆ ئەمەش پێویستە خۆی وەک یەکێک لە مافیا نیشان بدات لەسەرەوە، و یەکێک لە پیاوەکانی مافیا کە ناوی سولەیمان شاکرە دەناسێت دوای ئەوەی لە مردنێکی مسۆگەر ڕزگاری دەکات، و دەبێتە دەستە ڕاستی شاکر و بە یەکەوە گروپێکی جوان پێک دەهێنن لەناو مافیادا.
و زنجیرەکە وەستاوە لەسەر حەوت کەس کە کۆڕی مافیاکە پێک دەهێنن (کۆڕەکە دۆڵە و حەوت کەسەکەش گورگەکانن)، و کەسایەتی موڕاد عەلەمدار ئەتوانێت گومان بخاتە نێو کۆڕەکەوە.
بەشی دووەم [دەستکاری]
و بەشی دووەمی دۆڵی گورگەکان زیاتر لە بارەی تیرۆرەوە ئەدوا، و بەڵام نمایشی دراماکە وەستێنرا لە دوای زنجیرەی دووەمی لەبەر ئەو هەڕەشەیەی بەرەو ڕووی کەسایەتییەکانی دراماکە بوویەوە، لەبەرئەوەی تیرۆری ڕوون دەرکردەوە لەگەڵ پەیوەندی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە تیرۆرەوە.
بەشی سێیەم [دەستکاری]
ڕووداوەکانی بەشی سێ ئەدوێت لەسەر جیهانی ئیش و کار و پیاوەکانی و دەستگرتنیان بەسەر دەوڵەتەکانی جیهاندا لەڕێگەی کۆمپانیای فرەڕەگەزەوە، موڕاد عەلەمدار و مێماتی و عەبدول حەی و پیاوەکانیان دەزگای کەی جی تی دەگرنە دەست و ئیشەکەیان جۆرێک شێوازی فەڕمی وەردەگرێت، و ڕووداوەکان دەست پێدەکات بە کوژرانی یەکێک لە بازرگانە گەورەکان بە ناوی تۆڕۆس، تا پیلانگێڕییە گەورەکە دەربکەوێت لەگەڵ کۆڕی ئەو چوار خێزانەی کە دەستیان گرتووە بەسەر ڕێکخراوەکانی بازرگانی کردن بە مرۆڤ و فرۆشتنی ئەندامەکانیان و مادە بێ هۆشکەرەکان کە دابەش دەکرێن بە سەر خوێندنگەکان و ناوەندەکانی فرۆشتن و بە کرێدانی فیلم و یانە شەوانەییەکان ...هتد، هەروەها پەیوەندییان بە چەک و تەقینەوەکان و تەنانەت کاریگەرییان لەسەر دەزگای زانیاریدان، هەروەها ڕووداوەکان باس لەو پیاوانەی دەوڵەت دەکات کە هاوکاری ئەوانە دەکەن لەسەر حسابی نیشتیمان و خەڵکی وڵاتەکەیان.
هەروەها کەسایەتییەک دەردەکەوێت ناودەبرێت بە (ئەسکەندەری گەورە) کە لە ڕاستییدا یەکێک بووە لە پیاوەکانی زانیاریدانی پێشوو بووە و لە دەوڵەتی تورکیا هەڵگەڕاوەتەوە، و ئەمەش کەسایەتییەکیی ڕاستییە و وقیلمێکی هەیە کە باسی ژیانی ئەسکەندەری گەورە دەکات و هەوڵی دەستگرتن ئەدات بەسەر تورکیادا، لە ڕێگەی دەسەڵاتی بەسەر خائینەکانی ناو دەوڵەتدا، بەڵام موڕاد هەوڵی وەستاندنی پلانەکانی ئەدات، و ڕووداوەکان بەردەوام دەبن لە چوارچێوەی ململانێ و بەسەرهاتێکی گەورەدا.
بەشی چوارەم [دەستکاری]
لەم بەشەدا کەسێک دەردەکەوێت بەناوی ئارۆن فیلەر کە ترسناکتر و گەورەتر و بەهێزترە لە ئەسکەندەری گەورە، و پیاوی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا، و پلان دادەنێت بە دەستگرتن بەسەر سەرچاوەکانی وزە و بیرە نەوتەکان لە ڕێگەی تۆڕێک پیاویانەوە لە عێراق و دەوڵەتەکانی تردا و ئارۆن وەک یەکەم کەسی گلادیۆ ئیش دەکات لە تورکیا، و موڕاد ناچار دەبێت بەدواداچونی ئەسکەندەر و پیاوەکانی گلادیۆ، و ئەسکەندەر لادەبرێت لەسەر ئیشەکەی، و هەر لەم بەشەدا بۆ ڕزگارکردنی کوڕەکەی مێماتی موڕاد و عەبدول حەی ئەچنە سەفارەتی ئیسرائیلەوە و چەند کەسێکیان لێدەکوژن، و ئەمەش ئەزمەیەکی سیاسی دروستکرد لە نێوان تورکیا و ئیسرائیل.
و پاشان عەبدول حەی لەدوای برینداربوونی ئەکەوێتە دەستی ئارۆن فیلەری پیاوی ئەمەریکا و لە ژێر ئازاردان بۆ ئەوەی زانیارییان بداتێ یادەوری لە دەست ئەدات و دە ساڵ ئەگەڕێتە دواوە، و موڕاد سەرقاڵ ئەبێت بە چارەسەرکردنی عەبدول حەییەوە لە دواییدا و چەندین ڕووداوی گەورەش لەم میانەیەدا ڕوو ئەدەن، تا دواجار ئەسکەندەری گەورە ژنەکەی موڕاد و کچەکەی ئەفڕێنێت و پێش ئەوە بیانتەقێنێتەوە ئارۆن فیلەر کچەکەی موڕاد ئەفڕێنێت، بەڵام موڕاد وا ئەزانێت کچەکەی لەگەڵ دایکیا لە تەقینەوەکەدا گیانیان لە دەستداوە، و پاشان کۆتایی دێت بە لە پەتدانی ئەسکەندەر لەلایەن موڕادەوە.
بەشی پێنجەم [دەستکاری]
بەشی پێنجەمی دۆڵی گورگەکان لەسەر هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ تێکدانی ئاسایشی تورکیا ئەدوێت بە هاوکاری ریکخراوە تیرۆرییەکان، و هەروەها کەسایەتییەکی نوێ دەردەکەوێت، بەناوی (ئارسۆی) کە هەوڵی دەستگرتن ئەدات بەسەر تورکیادا لە ڕێگەی دروستکردنەوەی کۆڕێکی مافیای نوێ و تێکدانی مەعنەویاتی هاوکارەکانی موڕاد عەلەمدار دوای ئەوەی هەڵدەسێت بە کوشتنی کوڕەکەی مێماتی و یەکێک لە هاوڕی نزیکە پێشووەکانی عەبدول حەی ئەگەڕێنێتەوە بۆ ناو کۆمەڵەکەی خۆی، لە دوای کێشمەکێش و ململانێیەکی زۆر موڕاد ئەتوانێت دەست بگرێت بەسەریدا، و ڕووداوەکانی بەشی پێنجەم کۆتاییان پێدێت، دوای ئەوەی موڕاد ئەزانێن کچەکەی زیندووە و ئارۆن فیلەرە ئەمریکییەکە لێی شاردۆتەوە.
بەشی شەشەم [دەستکاری]
ڕووداوەکانی بەشی شەشەم دەست پێدەکات بە دۆزینەوەی کچەکەی موڕاد و پاشان کوشتنی ئارۆن فیلەر لەسەر دەستی موڕاد، و هەتا ئێستا ئەم بەشە پەخش دەکرێت لە تورکیا.
فیلمەکانی دۆڵی گورگەکان [دەستکاری]
هاوکات لەگەڵ ئەم زنجیرە درامایانەدا، سێ فیلمی دۆڵی گورگەکان هەیە، ئەوانی دۆڵی گورگەکان - عێراق، دۆڵی گورگەکان - گلادیۆ و دواجار دۆڵی گورگەکان – فەلەستین دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کەشتیگەلی ئازادی دەرکرا.
