دڕکی مەسیح

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
دڕکی مەسیح یان تاجی دڕکاویی

Conservation status
Scientific classification
Kingdom: Plantae
Division: Magnoliophyta
Class: Magnoliopsida
Order: Malpighiales
Family: Euphorbiaceae
Genus: Euphorbia
Species: E. milii
Binomial name
Euphorbia milii
Desmoul.

دڕکی مەسیح یان تاجی دڕکاویی (ناوی زانستی : Euphorbia milii) (بە ئینگلیزی:Crown-of-thorns or Christ Plant، عەرەبی: شوکة المسیح) ڕووەکێکی تەختەییە، وە ھەندێک جۆری نیمچە گۆشتی(ئاودار) ە، ناوی جۆرەکانی لە ناوی بارۆن (Baron Milius) ەوە ھاتووە وەک یادگارییەک بۆ ئەو کەسە، کە فەرمان ڕەوای ھەرێمی Réunion بووە ، کە ئەو کەسایەتییە جۆرەکانی ڕووەکەکەی لە ساڵی ١٨٢١ دا لە فەڕەنسا ناساندووە و پیشانی داوە.وە گومانی ئەوە ھەیە کە لە سەردەمە کۆنەکانەوە ئەم جۆرە ڕووەکە ھاتبێتە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ، وە ناوی (دڕکی مەسیح یان تاجی دڕکاویی) لە ئەفسانەی تاجی دڕکاوی یەسووعەوە ھاتووە کە وەختی خۆی لەسەری کردووە.

پێرست

[دەستکاری] تایبەتمەندێتی ڕووەکەکە

ڕووەکێکی ئاودارە بە شێوەی دەوەن shrub گەورە دەبێت ، تا بەرزی(١،٨م – ٢م) . لەگەڵ بوونی قەدێکی ڕاوەستاوی دڕکاوی ، کە دڕکەکان باریکەڵەن و درێژیان دەگاتە (٣سم) ،کە ھەندێک جار یارمەتی دەدات بۆ خۆ ھەڵواسین بە ڕووەکی تردا. گەڵاکانی بە زۆری لەسەر بەشە تازە گەشەکردووەکانی ڕووەکەکەدا دروست دەبێت وە بەرەو بەشەکانی سەرەوەی ئەو بەشە تازانە، وە درێژی گەڵاکان دەگاتە (٣،٥سم)وە پانیشیان دەگاتە (١،٥سم). گوڵەکانی ئەم جۆرە ڕووەکە بچووکن، وە بەھۆی لاسکێکەوە درێژبۆتەوە و وە پێکدێت لە جووتێک لە گەڵای بچووکی شێوە پەڕەی گووڵ،کە ڕەنگی سوور،سپی ،زەرد ، پەمەیی ھەیە وە پانی ئەم جۆرە گەڵای شێوە پەڕەگوڵیانە نزیکەی (١٢مم)دەبێت،ھەروەھا ئاوگی ڕووەکەکە تا ڕادەیەک ژەھراوییە. وات فریک لە ھەرێمی فیتسانلۆک لە وڵاتی تایلاند بە ماڵی سەرەکی درێژترین ڕووەکی (دڕکی مەسیح) دادەنرێت.

[دەستکاری] جۆرەکانی

ئەم جۆرە ڕووەکە زۆر جۆری جیاوازی ھەیە ، وە زۆرێک لە جۆرەکانی لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە دۆزراونەتەوە و ناسێندراون و پێناسەیان کراوە:-

[دەستکاری] ئەلبوومی گووڵەکە

[دەستکاری] سەرچاوە

ماڵپەری کشتوکاڵ

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر