دوعا خەلیل ئەسوەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوعا خەلیل ئەسوەد

لەدایکبوون١٩٨٩
مەرگ٧ی نیسانی ٢٠٠٧
بەشیقە، نەینەوا، عێراق
ھۆکاری مەرگکوشتن بە بەردبارانکردن


دوعا خەلیل ئەسوەد (١٩٨٩ – ٧ی نیسانی ٢٠٠٧) کچێکی کوردی ئێزیدی بوو، کە لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا لە سەرەتای نیسانی ٢٠٠٧ بەردابارانکرا. دەووترێت کە لە ٧ی نیسانی ٢٠٠٧ کوژراوە، بەڵام ھیچ باسێکی لێوە نەکرا تا ڤیدیۆی کوشتنەکەی، کە بە چەند مۆبایلێک گیرابوو، لە ئینتەرنێتدا بڵاوبووەوە.[١] دەنگۆیەک ھەبوو کە بەردبارانکردنەکە بەھۆی موسڵمانبوونییەوە بووە، ناکۆکی لە نێوان ئێزیدی و سوننییەکان دروستکردووە.[٢][٣]

ھۆکار[دەستکاری]

زۆربەی ڕاپۆرتەکان دەڵێن کە دوعا بەھۆی چوونە سەر ئیسلام بۆ ھاوسەرگیریکردن لەگەڵ کوڕێکی سوننی عێراقیدا کوژراوە.[٤] کوشتنی دوعا سزادان بووە بەھۆی ئەوەی شەوێک لە ماڵ نەبووە.[٥]

بەپێی پەیامنێرێک کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ چەند سەرچاوەیەکی ئێزیدیدا کرد وتی،

دوای مردنی دوعا، میدیای جیھانی دەیانخستە پاڵ ئەوەی کە بەھۆی موسڵمانبوونییەوە کوژراوە، بەڵام ڕاپۆرتە ناوخۆیییەکان باس لەوە ناکەن. چەند کەسێک دەڵێن کە بەھۆی ڕاکردن لەگەڵ خۆشەویستە موسڵمانەکەیەوە بووە و لە خاڵی پشکنینی دەرەوەی موسڵ گیراون؛ ھەندێکیان دەڵێن کە مام و باوکی بینیویانە لەگەڵ کوڕەکەدا لە دەرەوە قسەیکردووە، و لە ترسی خێزان و عەشیرەت و شەرەفیان داوای پارێزگارییان کردووە لە بنکەی پۆلیس. ھەر چۆنێک بێت، پۆلیس دوعای داوەتە دەست شێخێکی ئێزیدی.

— ئازادی نەماوە لەلایەن مارک لاتیمەر، دە گاردیەن، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ahmady, Kameel; Mina Rojdar (2007-04-25). "Video Captures Stoning of Kurdish Teenage Girl". Assyrian International News Agency. Archived from the original on 2007-05-19. Retrieved 2007-05-20.
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری TIMES نەدراوە
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Mosul نەدراوە
  4. ^ "Iraq: Amnesty International appalled by stoning to death of Yezidi girl and subsequent killings". Amnesty International. 27 April 2007. Archived from the original on 2018-11-22. Retrieved 2018-11-21.
  5. ^ "Iraq: 'Honour Killing' of teenage girl condemned as abhorrent" 2017-10-07 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. Amnesty International. 2 May 2007, Retrieved 23 October 2016.
  6. ^ Lattimer, Mark (13 December 2007). "Freedom Lost" 2016-03-24 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. The Guardian.