دلاوەر عەبدولعەزیز عەلائەدین
| دلاوەر عبدالعزيز علاءالدين | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٦٠ كۆیه |
| پیشە | پزيشک و مامۆستای زانكۆ |
| سەرناو | وه‌زيری پێشووی خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی |
| ئایین | موسڵمان |
| ماڵپەڕ | |
| [١] | |
دلاوەر عەبدولعەزیز عەلائەدین ساڵی ١٩٦٠ لە کۆیە لەدایکبووە، پرۆفیسۆرە لەبواری مایکرۆبایۆلۆجی و سەرۆکی گروپی Molecular Bacteriology and Immunology Group (توێژينه‌وه‌ی بهكتريۆلۆژی و بهرگريناسيی) لە زانکۆی نۆتینگهام لە بەریتانیا. لە کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان / عێراق دا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیبوو[١]. چەندین بڵاوکراوەی زانستی و توێژینەوەی ھەیە بەزمانی کوردی و ئینگلیزی.
پێرست |
ژیانی پيشهيی [دەستکاری]
له دۆڵهسزه و پيرمام و ديبه‌گه و هەولێر گەشەی کردوە و چۆتە بەرخوێندن. له ئاماده‌يی كوردستان له هه‌ولێر ده‌رچووه کۆلیژی پزیشکی لە شاری بەغداد خوێندوە. له كۆتايی ساڵی ١٩٨٤ چۆتە بەریتانیا، لەشاری لەندەن نیشتەجێ دەبێت بۆ پەرەپێدان بەخوێندن و تەواوکردنی خوێندنی باڵا لەبواری نه‌خۆشيه درمه‌كان tropical medicine[٢]. بروانامه‌ی ديپلۆم و ماسته‌ر و دكتۆرای له زانستی ميكرۆبناسی وه‌ده‌ستهێناوه و دواتر ڕاهێنانی كلينيكی له نه‌خۆشيه ميكرۆبيهكان Clinical Microbiology ته‌واو كردووه و له ساڵی ١۹۹٢ له كۆلێژی پزيشكيی زانكۆی نۆتينگهامی به‌ريتانی بووه‌ته مامۆستا و له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆشدا كاری پزيشكی ده‌كات. شانبه‌شانی كاری پزيشكی و كاری مامۆستايهتی، توێزينهوهی زانستی له بواری هه‌وی په‌رده‌ی مێشك و ژه‌هراوی بوونی خوێن ئه‌نجام داوه. له ناوه‌راستی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی گروپێكی توێژينه‌وه ده‌كات. به‌هۆی چالاكی زانستی و توێژينه‌وه‌كانی، له ساڵی ٢٠٠٢ پله‌ی پڕۆفيسۆری پێ به‌خشرا.
له ئاستی به‌ريتانيا، ڕۆڵی ستراتيژی له چه‌ندين بۆرد و لێژنه‌ی باڵای سه‌رتاسه‌ريی بينيوه. به تايبه‌تی له چوارچێوه‌ی كۆلێژی شاهانه‌ی نهخۆشيناسيی (Royal College of Pathologist)، و بۆردی توێژينه‌وه‌ی پزيشكيی (Medical Research Council).
له ده‌ره‌وه‌ی كاری پيشهيی [دەستکاری]
له ده‌ره‌وه‌ی كاری پيشهيی، به‌شداری له چالاكی لۆبی كردن كردووه بۆ به‌رگريكردن له مافی مرۆڤی كورد. يه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی كۆميته‌ی زانستيی كوردی و به‌ريتانی بۆ داكۆكيكردن له كورد (ساڵی ١۹٨٨)، و ڕۆڵی سه‌ره‌كی له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی زانايان و پزيشكانی كورد بينی (ساڵی ١۹٨۹)، و وه‌ك سكرتێری ڕێكخراوه‌كه چالاكی لۆبی كردنی له دژی به‌كارهێنانی چه‌كی كيميايی و داكۆكي كردن له مافی مرۆڤی كورد له نێو په‌رله‌مان و ميديای به‌ريتانی ئه‌نجام ده‌دا. ساڵانه، يه‌كێك بووه له ڕێكخه‌ره‌كانی بيرهوهری هه‌ڵه‌بجه و هاوكاری كردنی قوربانيهكانی چه‌كی كيميايی. له دوای كۆره‌و توانی مارگرێت تاتشه‌ر رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخاته سه‌ر سه‌رۆكوه‌زيرانی به‌ريتانيا و سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ريكا بكات بۆ ڕێگرن له هێرشه‌كانی ڕژێمی سه‌دام و پاراستنی ژيانی په‌ناهه‌نده‌كان. هه‌وڵه‌كانی تاتشه‌ر بوونه هه‌وێنی دامه‌زراندنی ناوچهيهكی ئارام له هه‌رێمی كوردستانی عيراق و زهمينهيان بۆ هه‌ڵبژاردنی يه‌كه‌مين په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆش كرد.
وه‌ك چاو‌دێر و بيركهرهوهيهك له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ستراتيژیانه ده‌نووسێ كه په‌يوه‌نديان به ئاينده و چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌يه. هاوكات، به‌شداری له چالاكيه‌كانی تری كۆمه‌ڵگای كوردی كردووه.. له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان يه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی ڕێكخراوی شيك (SCHEIK) بۆ هاوكاری ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا. چه‌ندين كورسی خوێندن و ڕاهێنانی سه‌ركرده ئه‌كاديميه‌كانی هه‌رێمی په‌يدا كردووه و له سه‌رده‌می نه‌وه‌ده‌كاندا به‌شداری چالاكانه‌ی له ناردنی كۆمه‌ك بۆ زانكۆكان كردووه.
وه‌زيری خوێدنی باڵا [دەستکاری]
له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٠۹ به وه‌زيری خوێندنی باڵا به‌شداری له كابينه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌ت به سه‌رۆكايه‌تی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح كرد، و له مانگی نيسانی ٢٠١٢ ده‌ستی له كار هه‌لگرت. له ماوه‌ی دوو ساڵی كابينهدا، پڕۆسهيهكی گه‌وره‌ی ڕيفۆرمی سيسته‌می خوێندنی بالای ده‌ست پێ كرد. ئامانجی سه‌ره‌كی ڕيفۆرمهكه بۆ داهێنانی كواڵيتی و به‌رزكردنه‌وه‌ی یاستی زانستی زانكۆ و په‌يمانگاكان بوو. ڕيفۆرمهكه چه‌ندين ته‌وه‌ر له‌خۆی ده‌گرێ، له‌وانه پرۆسه‌ی دڵنيايی جۆری و زانستخوازی به‌رده‌وام و په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كان، نوێكاری له خوێندنی دكتۆرا، ناردنه ده‌ره‌وه‌ی خوێندكاران بۆ خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا، داڕێژتنه‌وه‌ی پهيكهری كارگێڕی زانكۆكان، دامه‌زراندن به سی ڤی، متمانه‌به‌خشين به زانكۆ ئه‌هليه‌كان، به ئهليكترۆنيكردنی پڕۆسه‌ی پێشكه‌ش كردنی زانكۆ، داهێنانی سيسته‌می سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی، و زۆر گۆڕانكاری تر. له سه‌ر دابه‌زينی كواڵيتی كۆتايی به كاره‌كانی چوار زانكۆی ئه‌هلی و سێ كۆلێژی ده‌رمانسازی و دوو كۆلێژی پزيشكيی ددانی ئه‌هلی هێان.
پەراوێزەکان [دەستکاری]
- ↑ بڕوانە http://www.mhe-krg.org
- ↑ The Lancet. 2004-02-27. Retrieved 2009-09-05 - Delawer Ala'Aldeen
بەستەری دەرەکی [دەستکاری]
- دلاوەر عەبدولعەزیز عەلادین لە ویکیپیدیا - بەشی ئینگلیزی
- لاپەڕەی د.دلاوەر عەلادین لەسەر زانکۆی نۆتینگهام
- وێبگەی فەرمی د.دلاوەر عەلادین