دافنی کالەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دافنی کالەر
نیشتەجێویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
نەتەوەئیسرائیل
دامەزراوەکانزانکۆی ستانفۆرد
خوێندی باڵازانکۆی ستانفۆرد (١٩٩٣، پی ئێچ دی)
ڕاوێژکاری دکتۆراJoseph Halpern
قوتابییەکانی دکتۆرائێران سێگال

دافنی کالەر (لەدایکبووی ٢٧ی ئابی ١٩٦٨) ژنە پڕۆفیسۆری ئەمریکی - ئیسرائیلییە. دافنی پڕۆفیسۆرە لە زانکۆی ستانفۆرد لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر. دافنی یەکێکە لەدامەزرێنەرانی (Coursera) کە ماڵپەڕێکە تایبەت بە فێرکاری پەروەردەیی بە شێوەیی خۆڕایی. دافنی لە ساڵی ١٩٨٥ پلەی بەکالۆریۆسی لەزانکۆی عیبری لە ئۆرشەلیم بەدەست ھێنا کە ئەوکات تەمەنی تەنیا ١٧ ساڵان بوو لە ھەمان زانکۆ لە ساڵی ١٩٨٦ پلەی ماستەریش وەردەگرێت لەپاشان دکتۆراکەی لە ژێر سەرپەرشتی (Joseph Halpern) لە زانکۆی ستانفۆرد لە ئەمریکا بەدەست دەھێنێت کە ئەمەش لە ساڵی ١٩٩٣ بوو.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]