دادگای نێونەتەوەییی تاوانباری

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
International Criminal Court logo.svg

دادگای نێونەتەوەیی تاوانباری (بە ئینگلیسی: International Criminal Court و پوختەکەی: ICC) دادگاییەکی تایبەت و ھەمیشەییە بۆ بەدواچوون و سزادانی تاوانەکانی وەک جینۆساید، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی کاتی شەڕ.

پێکھاتنی ئای-سی-سی بەرەی گۆڕانی یاساکانی نێودەوڵەتی دەزانن کە لە ١٩٤٥ەوە دەستیپێکردووە. ئەم دادگایە ھێزی داوە بە مافەکانی مرۆڤ و یاساکانی مرۆڤدۆستانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کێشەکاندا.

ئەم دادگایە لە ١٩٩٨لە ڕۆم، پایەتەختی ئیتاڵی دامەزرا و دواتر لە ٢٠٠٢دا، دوای پەسەندکرانی ئەم دادگایە لەلایەن ٦٠ دوڵەتەوە، بە شێوەی فەرمی دەستی بەکارکرد. شوێنی فەرمیی ئەم دادگایە لە شاری لاحە، وڵاتی ھۆڵەندایە؛ بەڵام لە ھەر شوێنێکی دیکەش دەتوانێ دابنرێت.

ھەتا مارچی ٢٠١٠، ١١١ وڵات ئەندامی ئەم دادگایەن و ٣٧ وڵاتی دیکەش، وەک ڕووسیا و ئەمەریکا، ئامادەن بەڵام ھێشتا لە ناو وڵاتەکانیان بە پەسندی پاڕلەمانیان نەگەیاندووە[١] . وڵاتانی وەک چین و ھێند لە ڕەخنەگرانی ئەم ڕێکخراوەن و ئەندام نین.

ھەرکات تاوانێ لەلایەن دانیشتووی یەکێ لە وڵاتانی ئەندام یان یەکێک لە وڵاتانی ئەندام ڕووبدات، یا ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووکان داوای پێداچوونەوەی بکرێ، ئەوکات دادگای نێونەتەوەیی تاوانباری دەبێ پێداچوونەوەی ئەو کەیسە بکات.

لەکاتی دامەزران تاکوو ئێستا، ئەم ڕێکخراوە لێکۆڵینەوە لەسەر پەنج ڕووداو کردووە: ئووگاندای باکوور، کۆماری دیمۆکڕاتیکی کۆنگۆ، کۆماری ئافریقای ناوەندی، کۆماری کێنیا و دارفوور (سوودان)دەقی پەڕە.[٢].



پەراوێزەکان[دەستکاری]


بەستەری دەرەکی[دەستکاری]