دابینکاری ڕاژەی ئینتەرنێت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دابینکاری ڕاژەی ئینتەرنێت (بە ئینگلیزی: Internet Service Provider یان ISP) بە کۆمپانیایەک دەوترێ کە ڕێگایەک بۆ چوونەناو ئینتەرنێت دابین بکا.

ئینتەرنێت لە سەرەتای خۆیدا تۆڕێکی داخراوی نێوان تاقیگە حکوومەتییەکان و بەشە ھاوبابەتەکان لە زانکۆکاندا بوو. دواتر، وردە-وردە ھەموو لایەکی گرتەوە و بوو بە شتێکی گشتی. لە ئاکامدا، دابینکارانی ڕاژەی ئینتەرنێت وەکوو کۆمپانیایەکی بازرگانی سەریان ھەڵدا. یەکەم دابینکار کۆمپانیای The World بوو کە ساڵی ١٩٩٠ دامەزرا.