حەوت فەرمانڕەواکەی دۆزەخ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە ئاینی مەسیحییەت لە لێکۆڵینەوەی زانستی شەیتانەکاندا حەوت فەرمانڕەواکەی دۆزەخ ئەو حەوت شەیتانە گەورەیەی دۆزەخن. دەکرێت ئەم حەوت فەرمانڕەوایەی دۆزەخ بە پێچەوانەی حەوت گەورەی فریشتەکان سەیر بکرێت.

لە زۆربەی کاتەکاندا ھەریەکێک لە فەرمانڕەواکان بەرامبەری حەوت ھەڵە کوشندەکەیە. بە گشتی ھەر وەک حەوت گەورە فریشتەکان دانانی خشتەیەک قورسە، ئەمەش لەبەر جیاوازی بیر و باوەڕەکان و ڕێبازە جیاکانی ئاینی مەسیحییەت ناوی جیاواز پێشکەش دەکات. ئەمە یەکێک لە خشتە متمانپێکراوەکانە کە پیتەر بینیسفیڵدی یەسووعیی لە ١٥٨٩دا دایناوە.

  1. ئیبلیس (لوسیفەر): شانازی
  2. ماممون: چاوچنۆک
  3. ئەسمۆدیوس: ئارەزوو
  4. ساتان: تووڕەیی
  5. بییەڵزەباب (ھەروەھا بە باڵ بانگ دەکرێت): چڵێسی
  6. لویسان: ئیرەیی
  7. باڵفێگۆر: لەخۆبایی، و تەمەڵیی

سەرچاوەکان[دەستکاری]